مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت به‌رده‌وامه
راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی بایكۆت ده‌كه‌نه‌وه و سێ خاڵیش وه‌ك داواكاری پێشكه‌ش به حكوومه‌ت و په‌رله‌مانتاران و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، به‌ر له ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندنی ئه‌مساڵ، له په‌ككه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن هۆشدارییان داوه‌ته حكوومه‌ت، به‌ڵام حكوومه‌ت به‌ده‌م داواكاری مامۆستایانه‌وه نه‌هاتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایان، نیگه‌رانی خۆیان له به‌رامبه‌ر "درووست كردنی فۆڕمێكی گوماناوی" ده‌ربڕیوه و پێیانوایه له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت مامۆستایان چاوترسێن بكه‌ن و بایكۆت بشكێنن و ده‌شڵێن: "ئه‌و فۆڕمه هیچ قورسایی یاسای و كارگێڕی نییه".
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له بڕی به‌ده‌مه‌وه هاتنی داواكارییه ره‌واكانمان، به‌رده‌وام له رێگه‌ی سیناریۆ و به پشت به‌ستن به فشاری نایاسایی و ناده‌ستوری هه‌وڵی سه‌ركه‌وت كردنی ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نین ده‌درێت".
مامۆستایانی ناڕازیی وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و هه‌ڵگرتنی "سته‌می پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێی مووچه" له‌سه‌ر مامۆستایان، داواش له په‌رله‌مانتاران و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن كاری جددی بكه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داوا ره‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، وێڕای دووپاتكردنه‌وه و به‌رده‌وامیدان به بایكۆت، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، له كاتژمێری 9ی به‌یانییه‌وه له به‌رده‌م بینای په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن.