هه‌فته‌ی داهاتوو كاروانێك فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌گاته عێراق
له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێكه بۆ كڕینی 12 فڕۆكه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو، كاروانێك فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری L159 چیكی به‌ده‌ست ده‌گات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكرد، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق، له‌گه‌ڵ هاوتا چیكییه‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه و شوێنی راهێنانی تایبه‌ت به‌و جۆره فڕۆكانه‌ی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، هه‌فته‌ی داهاتوو، كاروانێكی نوێی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه چیكییه، راده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌كرێت و له شه‌ڕی دژی داعش‌یش به كارده‌هێنرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له 26ی مانگی ئابی ئه‌مساڵ، كاروانی دووه‌می ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت، بڕیاریشه له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت چیك 12 دانه له‌و فڕۆكانه وه‌ربگرێت و له ساڵی 2015شدا، 2 دانه‌ی راده‌ستكرا.
تا ئێستاش نزیكه‌ی 31 فڕۆكه‌وان و ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی، راهێنانییان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه پێكراوه.
ئه‌م جۆره فڕۆكانه، تایبه‌تن به هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی هێزی زه‌مینی و ده‌توانێت ئامانجه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانیش بپێكێت، نزیكه‌ی 80%ی پێكهاته‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی چیك درووستكراون، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا.