خه‌ڵكی به‌حره‌ین وێنه‌ی سه‌ددام حسێن به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن
بۆ دژایه‌تی ئێرانه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
له وڵاتی به‌حره‌ین وێنه‌ی سه‌ددام حسێن سه‌رۆكی له سێداره‌دراوی پێشووتری عێراق به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌وه ده‌بینرێن و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا وێنه‌ی سوڵتان و میر و پادشاكانی دیكه‌ی كه‌نداویش به ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه كراوه.
.jpg)
وێنه‌یه‌كی سه‌ددام حسێن و پادشای به‌حره‌ین و سوڵتانی عوممان به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كی به‌حره‌ینییه‌وه
ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌كانیان به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه كردووه له ژێر وێنه‌كانیشدا چه‌ند گوزارشتێكیان نوسیووه و یه‌كێك له خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان له ژێر وێنه‌یه‌كی سه‌ددام حسێن نوسیوویه‌تی ئازایه‌تی "الشجاعة" و بۆ میر و پادشا و سوڵتانه‌كانی دیكه‌ی كه‌نداویش به هه‌مانشێوه له‌سه‌ریان نوسیوون.
وێنه‌یه‌كی سه‌ددام حسێن و پادشای به‌حره‌ین به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كی به‌حره‌ینییه‌وه
هه‌ر چه‌نده تا ئێستا به فه‌رمی رانه‌گه‌یێنراوه كه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵواسینی وێنه‌كانی سه‌ددام حسێن له‌و وڵاته‌ی كه‌نداو چییه، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن كه به‌شێك له هاووڵاتیان و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانی كه‌نداو وه‌ك نه‌یارییه‌ك دژ به ئێران ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له وڵاتی به‌حره‌ین كه كێشه‌ی مه‌زهه‌بی وڵاته‌كه و جوڵاندنی شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ئێران ده‌گێڕنه‌وه و به‌سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی ده‌زانن.
وێنه‌یه‌كی سه‌ددام حسێن و پادشای به‌حره‌ین به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كی به‌حره‌ینییه‌وه
هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی به‌عس وه‌ك بیرهێنانه‌وه و نیشاندانی ئه‌و نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌ی ئێرانه كه ماوه‌ی 8 ساڵ له‌سه‌رده‌كمی حوكمڕانییه‌كه‌یدا دژی ئێران له جه‌نگێكی خوێناویدا بوو.
.jpg)
وێنه‌یه‌كی سه‌ددام حسێن و پادشای به‌حره‌ین به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كی به‌حره‌ینییه‌وه