20 به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر له سنووری په‌روه‌رده‌ی دوكان ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه
ناو و واژۆی هه‌ر 20 مامۆستاكه‌ی به سه‌ره‌وه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ده‌ست وێبسایتی كوردستان 24 كه‌وتووه، 20 به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی دوكان، له یاداشتێك ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به په‌روه‌رده‌كه كردووه.
به گوێره‌ی یاداشته‌كه، هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گوشاره‌ی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سنووره‌كه خراوه‌ته سه‌ریان بۆ "ئیجرائاتكردن" له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایانه‌ی پابه‌ندی ده‌وام نین.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رانه، له یاداشته‌كه‌دا، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، له‌مه‌ودوا ئه‌وان ته‌نها وه‌كو مامۆستایه‌كی ئاسایی، له قوتابخانهكانییاندا ده‌مێننه‌وه.
به هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ر، پرۆسه‌ی خوێندن له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، له زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان په‌كی كه‌وتووه و وێڕای هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌ڵام بایكۆتی مامۆستایان به‌رده‌وامه.

