پوتین: به مووشه‌ك به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا: مه‌ترسی پێشكه‌وتووترین مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكامان كه‌مكردووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا داوا له سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، سیسته‌می مووشه‌كی ناووكی به‌هێزتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سیسته‌مه‌كانی به‌رگری مووشه‌كی ته‌واوی وڵاتانی دنیا ببڕێت.
ئه‌و لێدوانانی پوتین له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی، له مۆسكۆی پایته‌خت و گوتیشی: "پێویسته هێزی جه‌نگی سیسته‌می مووشه‌كی ناووكی به‌هێزتر بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك توانایه‌كیان ئه‌وتۆیان هه‌بێت ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه مووشه‌كیه‌ی ئێستا هه‌یه و په‌ره‌یان پێده‌درێت، ببڕن".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته هێزی ستراتیژی جیا له چه‌كی ناووكی، په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ربازییانه ببنه‌وه كه رووبه‌ڕووی رووسیا ده‌بنه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، سێرگی شۆیگۆ، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا توانیویه‌تی مه‌ترسییه‌كان مووشه‌كی تۆماهۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌مبكاته‌وه و ئێستا ده‌توانن رێگری له ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كه پێشكه‌وتووه ئه‌مه‌ریكییه بكه‌ن.