ژیانی كۆڵبه‌ران له وه‌رزی زستاندا
ژیانی هه‌زاران خێزان به كۆلبه‌ری سه‌ر سنوور به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر
ناوچە سنوریەکانی نیوان باشور و رۆژھەڵاتی کوردستان بوونه‌ته سەرچاوەی بژێوی ژیانی ھەزاران خێزان.
له وه‌رزی زستان له ناوچه شاخاوییه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له هه‌ندێ شوێن زیاتر له مه‌ترێك به‌فر باریوه، كۆڵبه‌ری بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژیوی ژیانی هه‌زاران خێزان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
هه‌روه‌ها ژیانی سه‌دان خێزانی دیكه‌شی له باشووری كوردستان له‌سه‌ر ئاماده‌كردن و گه‌یاندنی كه‌لوپه‌ل به‌و كۆڵبه‌رانه به‌ڕیوه ده‌چێت.
ژیانی كۆڵبه‌رانی سه‌ر سنوور كه زۆر جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیران ده‌كرێنه ئامانج له‌م راپۆرته‌دا ببینه كه له وه‌رزی زستان و سه‌رمادا كوڵ ناده‌ن و به بوونی سه‌رما و مه‌ترسی كوشتن‌یان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دابینكردنی بژیوی ژیانیان.