لە ناوچە رزگاركراوەكان بە ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان چالاكییەكانی جەژنی كریسمس دەست پێدەكات
ھێزی پێشمەرگە ناوچەكانیان لە دەستی داعش رزگاركرد
K24 - باتنایێ
ھاووڵاتیانی کریستیانی دانیشتووی شارەدێی بەتنایێ سەر بە پارێزگای مووسڵ دوای ئازادکردنی ناوچەکانیان لەلایە ھێزەکانی پێشمەرگە، لە رێوڕەسمی دەسپێکردنی مەراسمی جەژنی کریسمس و پێشوازی لە ساڵی نوێ، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و سوپاسکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە، دەستیان بە ئامادەكارییەكانی كرد و ھاوكات لەو بۆنەیەدا سوپاسی پێشمەرگە دەكەن.
ھاووڵاتیەكی دانیشوو گوندەكە بە كوردستان24 گوت: "وێڕای پیرۆزباییم بەبۆنەی جەژنی مەسیح بۆ مەسیحییەكانی جیھان بە گشتی، ئێمە لێرە ئامادەبوین بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان كە ناوچەیەكی مەسیحی نشینەوە و لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكان ئازادكراوە".