كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گرنگییه‌وه باس له پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات له كوردستان
"كوردستان نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
K24 - هه‌ولێر:
لە ھەرێمی کوردستان پێکەوە ژیانی نێوان پێکھاتە و ئایینە جیاوازەکان بووه‌تە نموونەیەك کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گرنگەوە لێی دەڕوانێت, بەرێوەبەری پێکەوەژیان و ئاینەکانیش لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت, ھەرێمی کوردستان تاکە شوێنە لە نێو وڵاتانی ئیسلامی کە مافی تەواوی بۆ گشت ئاینە جیاکان دابینکردووە.
لێره هه‌مووان كۆبونه‌ته‌وه بۆ شیكردنه‌وه‌ی پرسێك، ئه‌ویش پێكه‌وژیانی نه‌ته‌وه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان.
توركمانه‌كان له‌دوای كورد له باشووری كوردستان، نه‌ته‌وه‌ی دووه‌من، به‌ڵام خۆیان گله‌ییان هه‌یه، كه تا ئێستا هه‌ستیان به‌وه نه‌كردووه، نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م بن.
گفتوگۆكان چڕتر بوون، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركمان، ئه‌م نووسه‌ره‌ش ده‌ڵێت، با به‌ره‌ی توركمانی، پاشگری عێراقی له‌خۆی بكاته‌وه، ئه‌وجا باشتر هه‌ست ده‌كات، نه‌ته‌وه‌ی دووه‌من.
پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، كه وڵاتانی دیكه‌یان به‌ته‌واوی سه‌رسامكردووه، ئه‌و پیاوه كه به‌رێوه‌به‌ری گشتیی پێكه‌وه‌ژیان و ئایينه‌كانه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت، ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان وتاربێژان ده‌توانن به هه‌ر زمانێك بیانه‌وێت وتار بخوێننه‌وه.
پێكه‌وه‌ژیان و مافی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، به‌ته‌وای سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، جگه له‌مه له ڕاپۆرتی ساڵانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له بڕگه‌ی تایبه‌ت به پێكه‌وژیانی ئایينه‌كان و مافی پێكهاته‌كان، هه‌رێمی كوردستانی به ته‌واوی له عێراق جیاكردووه‌ته‌وه.