خالید عه‌زیزی: خۆمان به‌رامبه‌ر پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بە به‌رپرسیار ده‌زانین
نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان له بنكه‌ی حدك له كۆیه كۆ ده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان ـ حدك رایگه‌یاند پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن و له‌مباره‌وه هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌كه‌ن.
عه‌زیزی له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان له بنكه‌ی حدك له كۆیه رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كرێت دوو په‌یامی گرنگی هه‌یه، یه‌كه‌م ده‌ربڕینی هاوده‌ردییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌م رۆژه‌دا به ته‌نیا به‌جێیان ناهێڵن.
په‌یامی دووه‌میشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندنه‌وه كه هه‌موومان خۆمان به‌رامبه‌ر پاراستنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به به‌رپرسیار ده‌زانن.
سكرتێری گشتی حدك هه‌ر له‌مباره‌وه داوای كرد ته‌واوی باسه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و دوو بواره دا بێت.
شه‌وی یه‌ڵدا، درێژترین شه‌وی ساڵ و ساڵیادی له دایكبوونی د. عه‌بدولره‌حمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حزبی دیموكرات، دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حدك روویاندا كه به قه‌ڵای دیموكرات ناسراوه.
له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چوار پێشمه‌رگه و منداڵێكی بنه‌ماڵه‌یه‌كی پێشمه‌رگه و دوو كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایشی كۆیه و سێ پێشمه‌رگه‌شی بریندار بوون.
حدك له دووه‌مین به‌یاننامه‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه، كۆماری ئیسلامی ئێرانی تۆمه‌تبار كرد كه له پشت ته‌قینه‌وه‌كان بووه، بێ ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌مدا هیچ كه‌س و لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكات.
به‌ڵام حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ـ حدكا كه حدك له‌و جیا بووه‌ته‌وه، له یه‌كه‌م هه‌ڵوێستیدا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران درێژ كرد.
ئیبراھیم زێوەیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حدك بە کوردستان24 رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ حدك نوێنەری سەرجەم حزبە سیاسییەکانی کوردستانی بانگھێشت کردووە، بۆ ئەوەی ئەو بەڵگانەیان پیشان بدات، کە دەریدەخات تەقینەوەکەی شەوی یەڵدای بەردەم بارەگاکەی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدا بووە".


