ئیدارەی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە ساڵی نوێ ناكات

پارێزگای سلێمانی ئاھەنگ و مەراسیمی پێشوازیكردن لە ساڵی نوێ ئەنجام نادات

K24 - سلێمانی

بە گوتەی بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی ھیچ ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی ئاھەنگی سەری ساڵی نوێ ناكرێت، ھۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە كە ھیچ بڕە بودجەیەك بۆ ئەم مەبەستە خەرج نەكراوە.

چەند رۆژێکی کەمی ماوە بۆ سەری ساڵی نوێ و یادکردنەوەی وەک بۆنەیەکی جیھانی لە سەرانسەر جیھاندا پارێزگای سلێمانی جیاواز لە ساڵانی پێشوو ھیچ ئامادەکاریەک بۆ ئاھەنگ و یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە ناکات.

قایمقامی ناوەندی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حکوومەتی خۆجیی سلێمانی ھیچ بڕە پارە یەکی خەرج نەکردووە تا بتوانرێت بە شێوەیەکی فەرمی ئاھەنگ بگێڕن.

Fly Erbil Advertisment