زیاتر لە 90% قوتابخانەکانی سلێمانی بایکۆتیان شکاندووە
لە ھەولێر و کەرکووک و دھۆک تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێن
K24 - ھەولێر
وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 90% قوتابخانەکانی سلێمانی بایکۆتیان شکاندووە و پرۆسەی خوێندنیان تێدا ئاسایی بووەتەوە.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد: "لەماوەی مانگێكدا دەرگای زۆر لە قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان كراونەتەوە، لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوو لە سەنتەری شاری سلێمانی دەرگای زیاتر لە 90% قوتابخانەكان كراونەتەوە، ئومێد دەكەین لە چەند رۆژی داھاتوودا لە سەرجەم قوتابخانەكان دەوام دەست پێبكاتەوە".
ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وەزیری پەروەردە گوتی: "لە کەرکووک و ھەولێر و دھۆک تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیان ئەنجامدەدرێن و بۆ پەروەردەکانی دیکە دەسەڵاتیان پێدراوە کە بە پێی بەرژوەندی قوتابییەکان بڕیار بدەن".