خوێندنی باڵا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر چاره‌نووسی كاندیدانی ماسته‌ر و دكتۆرا راگه‌یاند
بزانه كۆرسه‌كانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا كه‌ی ده‌ستپێده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی قسه‌ی كۆتایی خۆی له‌سه‌ر چاره‌نووسی كاندیدانی ماسته‌ر و دكتۆرا كرد، ئه‌وانه‌ی توانستی ئینگلیزیان نییه ناچنه نێو پرۆسه‌ی خوێندن، به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تیش سه‌ره‌تای مانگی یه‌ك له ساڵی نوێ‌دا خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌ستپێده‌كات، كاندیدانیش داواكارییان هه‌یه و له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان گۆران شاخه‌وان زانیاری زیاتر وه‌رده‌گرین.