سه‌رۆك له بكوژێك خۆش ده‌بێت
كه‌مترین جار په‌نا بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته براوه

K24 – هه‌ولێر:
فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رۆژی چوار شه‌ممه بریاری لێخۆشبوونی بۆ ژنێك ده‌ركرد كه به تاوانی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له زینداندا بووه و هۆكاری كوشتنه‌كه‌شی به قسه‌ی ژنه‌كه ئه‌وه بووه"هاوسه‌ره‌كه زۆر جار لێیداوه" به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش له لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه كه‌م وێنه‌یه و كه‌مترین جار په‌نای بۆ براوه".
ژنه‌كه ناوی(جاكلین سۆفاج) و ساڵی 2012 به گوللـه هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه پاش ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئازاردرابوو.
ئه‌و ژنه خاوه‌نی سێ كچه و كچه‌كانی داوای لێخۆشبوونی سه‌رۆكایه‌تییان بۆ دایكیان كردبوو،ئه‌و داواكارییهش له‌سه‌ر پێگه‌ی ئینته‌رنێت بانگه‌شه‌یه‌كی زۆری بۆ كرا و له لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه پاڵپشتییه‌كی زۆری لێكرا تا ئه‌وه‌ی 380 هه‌زار كه‌س بۆ لێخۆشبوو‌ن له‌و ژنه واژۆی خۆیان خسته سه‌ر داواكاریی كچه‌كانی.
هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری لێخۆشبوونی یه‌كجاری بۆ ده‌ربكات به بڕیارێك سزاكه‌ی سووك كرد له‌سه‌ری،به‌ڵام دواتر نوسینگه‌ی سه‌رۆك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"ئیدی خاتوو سۆفاج له زینداندا نییه و ئێستا ئازاد ده‌كرێت".
ئه‌و ژنه دووه‌م كه‌سه كه تا ئێستا سوودی له لێخۆشبوونی ئۆلاند وه‌رگرتووه،ساڵی 2013 سزای سه‌ر (فیلیپ شناوی) كه ماوه‌یه‌كی زۆر له زینداندا مابووه‌وه سووك كرد،پێش ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ده‌ربكات كه ماوه‌ی 38 ساڵ له پشت شیشه‌كانی زیندانه‌وه مابووه‌وه.