خانه‌نشینێك له رێگه‌ی كوردستان 24ه‌وه داوایه‌ك ئاراسته‌ی بارزانى ده‌كات
خانه‌نشینان پێچه‌وانه‌ی باخه‌ڵییان مه‌جلیسیان گه‌رمه.. له 2016 ته‌نها مووچه‌ی شه‌ش مانگییان وه‌رگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
كێشه و گرفتی خانه‌نشینان رۆژ لەدوای رۆژ له زیادبووندایه، هه‌ندێكیان دروستبوون و ته‌شه‌نه‌كردنی كێشه‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان، یه‌كێك له خانه‌نشینكراوه‌كانیش ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی كوردستان24 ەوە ده‌نگی بگاته مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
ئێره شوێنی تایبه‌تی تویژیکی كۆمه‌ڵگه‌یه، كه هه‌موو ته‌مه‌نیان له خزمه‌تكردن به وڵات سه‌رفكردووه و ئێستاش خانه‌نشینن، ئه‌وان له‌گه‌ڵ دنیایه‌ك كێشه و هه‌بوونی گله‌یی زۆر له حكوومه‌ت ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ده‌شڵێن، ته‌مه‌نمان وه‌ك ئه‌م گه‌ڵا دارانه زه‌رد بووه و خه‌ریكه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌ڕین ده‌چێت.
له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌نیا 6 مووچه‌یان وه‌رگرتووه، وه‌ك هه‌ندێكیان ده‌ڵێن، حكومه‌ت خانه‌نشینی كردوون، ئه‌م قه‌یران و بێ پاره‌یه‌ش، خه‌ریكه له ماڵه‌كانشیان خانه‌نشین ده‌كرێن.
مجليسى هه‌مووان گه‌رمه، له‌نێو هه‌موو دانیشته‌كانیش گرفتی خانه‌نشینان باسێكی گه‌رمه، ئه‌م مامۆستا خانه‌نشینكراوه‌ش ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی كوردستان24 ده‌نگی بگاته بارزانی و په‌یامێكیشی بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه.
رۆژانه له‌م پاركه، هه‌ندێكیان سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ن، به‌شێكیشیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵكێشانی دوكه‌ڵی جگه‌ره، ته‌سبیحه‌كانیان توند له ده‌ست گرتووه، ئه‌وانی دیكه‌ش خه‌ریكی یاریكردنن، به‌ڵام هه‌موویان داواكاریان هه‌یه.
هه‌موویان به ده‌یان گرفتیان هه‌یه، به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كیان دواكه‌وتن و نه‌بوونی مووچه‌یه، تاكه داواكارییان ئه‌وه‌یه، ئه‌و پاره‌یان بدرێته‌وه، كه به‌رله‌وه‌ی خانه‌نیشنبكرێن، له مووچه‌كانیان گێڕدراوه‌ته‌وه.