ئیسلامییەكانی كوردستان لەسەر دەستەی كاری ھاوبەش پێكدێن

كاردەكەن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی یەكخستنی ئیسلامییەكان

K24 - سلێمانی

كۆبوونەوەكان بۆ یەكخستنەوەی ھەریەك لە كۆمەڵی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە دواھەمین كۆبوونەوەشیان ئاماژە بەوە کراوە پڕۆژەی کاری هاوبەشی ئیسلامی دەخەنە خزمەتی چارەسەری کێشە سیاسی و قەیرانی داراییلە ھەرێمی هەرێمی کوردستان.

رێبوار حەمەد گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند: "لە دواین كۆبوونەوەی یەكگرتوو و كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی، بڕیاردرا دەستەیەكی كاری ھاوبەش پێكبھێنرێت، بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی یەكخستن و یەكگرتنی ئیسلامییەكان".

کۆبونەوەی لایەنە ئیسلامیەکانی کوردستان پڕۆژە ی کاری هاوبەشی ئیسلامی بە پڕۆژەیەکی نیشتمانی ناودەبەن، وەك هەوڵێک بۆ یەكڕیزی نێوماڵی کورد و چارەسەری قەیرانی سیاسی لە هەرێم دا، بەڵام پرسیار ئەوەیە لایەنە ئیسلامیەکان لە ناوخۆیاندا کێشەی زۆریان هەیە ئیترچۆن ئەتوانن ببن بە چارەسەر؟.

کامیل مەحمود گوتەبیژی بزوتنەوەی ئیسلامی بە كوردستان24 گوت: "ئەوەی پێشتركراوە رابردووە، پێویستە كار كە ئێستا ھەیە كاری لەسەر بكەین، پێویستە ھەموومان بەرنامە و بۆچوونی تایبەتمان ھەبێت بۆ چارەسەری قەیرانەكانی ھەرێمی كوردستان".