نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌ره‌نسا ئامانجی سه‌ردانی ئۆلاند ئاشكرا ده‌كات
فه‌ڕه‌نسا بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی رێز له ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانی فرانسوا ئۆلاند بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق رایگه‌یاند ئۆلاند له په‌یامی ساڵی نوێ له یه‌كه‌م قسه‌كانیدا باسی له شه‌ڕی دژی تیرۆر كرد و هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا رایگه‌یاند رۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی: "ئامانجی سه‌ردانی ئۆلاند بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان شه‌ڕی دژی تیرۆر و نه‌هێشتنی داعشه له عێراق و سوریا و فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپایە كه زۆرترین قوربانی داوه".
"شه‌ڕی موسڵ و قوناغی دوای شه‌ڕی موسڵ" به ئامانجێكی دیكه‌ی سه‌ردانی ئۆلاند زانی.
هه‌ر له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌ره‌نسا به گرنگ زانینی دووه‌م سه‌ردانی ئۆلاند بۆ هه‌رێمی كوردستان گوتی: "كاتێ چه‌كدارانی داعش چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له هه‌ولێر دوور بوون سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و فەڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به به‌رده‌وامی یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی داوه و هه‌ر وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌سه‌ر یارمه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌م وڵاته ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "فه‌ره‌نسا رێز له ئیراده‌ی گه‌لی كورد ده‌گرێت، هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتر رێزی گرتووه و له ساڵی 1991 یه‌كه‌م وڵات بوو ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ دانانی هێڵی 36 بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان".
پێشی وایه "فه‌ڕه‌نسا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نابێت، ئه‌وه كێشه‌یه‌كی خۆمانه و مافی خۆمانه داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن".
نوێنه‌ری حكومه‌ت له فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر بۆ پاریس گوتی بۆ یارمه‌تیدانی پرۆژه خزمه‌مه‌تگوازییه‌كانه له هه‌ولێر.