فڕۆكه‌وانێك به مه‌ستى ده‌ستگيركرا
له ژێر كاريگه‌رى زۆر خواردنه‌وه‌ى كهووليدا له پشت شوێنى فڕۆكه‌وانه‌كان خه‌وى لێكه‌وتبوو.

K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى شارى كالگارى كه‌نه‌دا، رۆژى 31ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 فڕۆكه‌وانى فڕۆكه‌يه‌كى مه‌ده‌نيان ده‌ستگيركرد، كه له ژێر كاريگه‌رى زۆر خواردنه‌وه‌ى كهووليدا له پشت شوێنى فڕۆكه‌وانه‌كان خه‌وى لێكه‌وتبوو.
رۆژنامه‌ى ناشناڵ پۆستى كه‌نه‌دايى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌وانه ره‌فتارێكى نامۆى ئه‌نجامداوه به‌ر له هه‌ڵفڕينى فڕۆكه‌كه‌ى كه جۆرى بۆينگ بووه و خه‌وى لێكه‌وتووه.
سه‌رنشينانى فڕۆكه‌كه، كه 99 كه‌س بوون، داوايان له كۆمپانيا گه‌شتيارييه‌كه كردبوو، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و فڕۆكه‌وانه مه‌سته بگۆڕن.
به گوێره‌ى راپۆرتى پزيشكى ئه‌و فڕۆكه‌وانه ئاستى كهوول له خوێنيدا سێ هێنده‌ى ئه‌و بڕه بووه كه رێگه‌ى پێدراوه.