ئاڕنۆڵد له شوێنی ترامپ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
ترامپ سه‌رقاڵه

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی دۆناڵد ترامپ، به ئاماده‌كارییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه وه‌ك 45 مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵات هه‌ڵبژێردراوه، چیدیكه ناتوانێت به‌رنامه‌ی "سیلیلبریتی ئه‌پرێنتس" پێشكه‌ش بكات و له‌مه‌ودواش ئاڕنۆڵد شوارزنگێر، له جێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
ئارنۆڵد شوارزینجه‌ر، ئه‌ستێره‌ی زنجیره فیلمه‌كانی "تێرمینه‌یتۆر"، حاكمی پێشووی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه، به ته‌واوه‌تی و به هاوشێوه‌ی ترامپ به‌رنامه‌كه پێشكه‌ش بكات.
بڕیاره به‌رنامه‌كه رۆژی 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017 له ته‌له‌ڤزیۆنی "ئێن بی سی" پێشكه‌ش بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئاڕنۆڵد داوای له جێبه‌جێكاران و ئاماده‌كارانی به‌رنامه‌كه كردووه، بچنه كالیفۆرنیا و گوتوویه‌تی: "ده‌مه‌وێت رۆڵی كه‌سایه‌تی خۆم ببینم، ترامپ له به‌رنامه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو، چونكه كه‌سایه‌تی خۆی ده‌نواند".
ئارنۆڵد، ته‌مه‌ن 69 ساڵ، گوتیشی: "من پێشكه‌شكاری نوێی به‌رنامه‌كه‌م، هیوادارم بتوانم به‌رده‌وامی به‌و به‌رنامه گه‌وره‌یه بده‌م وه‌ك ترامپ، ویستی من ئه‌وه‌یه رێژه‌ی بینه‌رانی به‌رنامه‌كه به‌رزتربكه‌مه‌وه له‌وه‌ی ئێستا كه هه‌یه".
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست