هیچ به‌رپرسێكی باڵای به‌غدا له فڕۆكه‌خانه پێشوازییان له ئۆلاند نه‌كرد
K24 – هه‌ولێر
له‌كاتی سه‌ردانی فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق، هیچ به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نابینرێت بۆ پێشوازیكردنی.
وه‌ك له‌م ڤیدیۆیه‌دا دیاره دوور لە ھەر پرۆتۆكۆلێكی دیپلۆماسی و رێورەسمی پێشوازیكردن، وەك سه‌ردانی سەرۆكی هه‌ر وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكە، ھیچ بەرپرسێكی باڵای عێراقی له پێشوازیدا نه‌بوون.
له كاتێكدا له هه‌ولێر به شێوازێكی جیاواز پێشوازی له ئۆلاند كرا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان به رێوره‌سمێكی هێژا له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێشوازییان له سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كرد و زۆرێك له كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ستی تیرۆری داعش به‌شداری رێوره‌سمه‌كه ببوون، له‌وانه دایكه عایشه كه به دایكی شه‌هیدان ناسراوه و منداڵانی هۆجام سورچی، كه پاش به دیلگرتنی له لایه‌ن داعشه‌وه، چه‌كدارێكی كوردی ناو ئه‌و رێكخراوه به شێوه‌یه‌كی هۆڤانه سه‌ری ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه بڕی.