كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆلاند بۆ هه‌ولێر و به‌غدا راگه‌یه‌نرا
دوای نیوه‌رۆ ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:
له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا بۆ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان" كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر رایگه‌یاند" سەرۆک کۆمار فرانسوا ئۆلاند بە سەردانێکی کار هاتووه‌ته عیراق و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش،سەردانی کوردستان دەکات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه" لەمیانەی سەردانەکەدا بۆ هه‌رێمی كوردستان،سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، چاوی بە سەرۆک بارزانی و ئەندامانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عیراق ده‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها سەردانی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە فەرەنسییەکان لە بەرەکانی جەنگ ده‌كات.
كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردووه" سەرۆک کۆمار بەشێکی دوا ھاوکاری مڕۆیی فەرەنسی لەگەڵ خۆی دەھێنێت کە پێکھاتووە لە 5 ته‌ن دەرمان کە لەلایەن سەرۆک کۆمار ەوە دەدرێتە رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی. ئەم ھاوکارییەش بۆ سەنتەری تەندروستی مووسڵ و نەخوشخانەکانی ھەولێرە.
بەشەکەی تری ھاوکارییەکان بریتیین لە کەلوپەلی تەندروستی و بەشە خوراک کە لەلایەن کۆمپانیای فەرەنسی نوتروسیۆن 7 ئامادە کراون.