له به‌ریتانیا دوو هاووڵاتی كورد به هۆی هه‌وڵدان بۆ چوونه ناو داعش زیندانی‌كران
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌شی به‌هۆی ئاگادار نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان زیندانیكرا

K24 – هه‌ولێر
دوو هاووڵاتی كورد كه له به‌ریتانیا ده‌ژیان به هۆی هه‌وڵدان بۆ چوونه ناو داعش زیندانی‌كران.
به‌پێی هه‌واڵێكی توڕی بی بی سی، "ئاراس محه‌مه‌د حه‌مید" 27 ساڵی به حه‌وت ساڵ زیندانیكردن حوكم درا و "شوان حه‌یده‌ر زه‌نگه‌نه" 21 ساڵی ناسراو به عه‌زیز به سێ زیندانیكردن حوكم درا.
هه‌ردوو هاووڵاتی به ره‌گه‌ز كورد له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2015 لە بەریتانیا دادگایی كران.
هاووڵاتی سێیه‌م، "ئه‌حمه‌د ئیسماعیل" 19 ساڵی 18 مانگ زیندانی کرا بەهۆی ئەوەی دەزگا ئەمنیەکانی ئاگادار نەکردبووەوە لە پلانی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی دیكه بۆ چوونه ناو داعش.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له دانیشتنی "دادگای كراون" بیستراوه "كه‌سوكاری عه‌زیز، كوڕه‌كه‌یان بۆ به‌ریتانیا نارد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت بێت".
ئه‌و هاووڵاتییه كورد له رێگه‌ی ئاراس محه‌مه‌د كه په‌ناخوازێك بوو، قه‌ناعه‌تی پێهێنرا پێكه‌وه بچنه ناو داعش.

سێ هاووڵاتی كورد له به‌ریتانیا زیندانیكرن
هه‌ردوو كه‌س رۆژی 17 ئایاری 2015 به نووستوویی له مزگه‌وتی بیرمینگهام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزراونه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه كه‌سوكاری عه‌زیز نیگه‌ران بوون و چه‌ندین جار ته‌له‌فۆنیان بۆ 999 كرد له‌باره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه هه‌یه.
عه‌زیز له ماڵه‌كه‌ی رایكرد و تیكێتی فڕۆكه كڕی بۆ ئه‌وه بگاته شاری سلێمانی. به‌ڵام له مزگه‌وتێك ده‌ستگیر كرا، ئه‌وه‌ی دیكه‌شی (ئاراس محه‌مه‌د) شوێنی دیار نه‌بوو و ته‌نیا ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی گیرا، به‌ڵام دوو رۆژ دواتر ده‌ستگیركرا كه خۆی له‌ناو لۆرییه‌ك حه‌شار دابوو و هه‌وڵیدا به قاچاغی له به‌ریتانیا بچێته ده‌ره‌وه و پاسپۆرتێكی ساخته‌ی بولگاریاشی پێی بوو.
ئاراس محه‌مه‌د به دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌شی دادگایی كرا كه یارمه‌تی كه‌سێكی دیكه‌ی داوه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.