"جادووگه‌ر نیم و ئاسته‌نگه‌كانی جیهان به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاره‌سه‌رناكرێن"
سكرتێری نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هۆشداریدان ده‌ستیپێكرد.. جیهان چاوه‌ڕوانی ئه‌م وتاره نه‌بوو

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له یه‌كه‌م وتاری خۆیدا وه‌ك سكرتێری رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و به ته‌نها ناتوانێت رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كانی جیهان ببێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كاره پێویستی به هاوكاری و تێپه‌ڕاندنی بۆچوونه جیاوازه‌كانی هه‌یه له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
گۆتێرێس رۆژی سێشه‌ممه، له یه‌كه‌م وتاریدا له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، وه‌ك سكرتێری گشتی، هۆشداریدایه وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه، به‌وه‌ی كاری ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسان نییه و ئه‌ركه‌كانیشیان، زۆر سه‌خت بووه.
گۆتێرێس دووپاتیشیكرده‌وه، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ئێستادا توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی نییه و پێویستی به چاكسازییه، به‌تایبه‌تیش كۆتاییهێنانی به رێوشوێنی بیرۆكراتییه‌كان.
سكرتێری نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خی په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان بزانێت، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌رێمی و ناوچه‌یی، بوونه‌ته قه‌یرانی جیهانی، ئه‌و قه‌یرانانه‌ش وایانكردووه گرووپه چه‌كدارییه‌كان و مه‌ترسییه‌كان تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌ڵبده‌ن و به‌رده‌وامی به قه‌یرانی په‌نابه‌ران بده‌ن.
گۆتێرێس هۆشداریدایه وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له باره‌ی بینینی رۆڵی خۆی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جیهان و گوتی: "هیچ موعجیزه‌یه‌ك له جیهاندا روونادات، له بڕوایه‌كی ته‌واودام كه من جادووگه‌ر نیم و گۆچانی جادوویم پێنییه، تا رێگه‌ی به‌رده‌ممان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان، كاركردنه له‌گه‌ڵ یه‌كتر وه‌كو یه‌ك گرووپ، بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر رۆشنایی به‌ڵێننامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئامانجه ره‌واكان به‌دیبهێنێن".