وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕيارێكى نوێ له باره‌ى ده‌رچووانى خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌رده‌كات
گشتاندنێكى بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ حكومييه‌كان تايبه‌ت به ده‌رچووانى تاقيكردنه‌وه‌ى خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌ركردووه.

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى گشتاندنێكى بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ حكومييه‌كان تايبه‌ت به ده‌رچووانى تاقيكردنه‌وه‌ى خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌ركردووه.
به گوێره‌ى گشتاندنه‌كه، وه‌زاره‌ت جه‌خت له‌سه‌ر كاركردن به رێنمايى 4ى تايبه‌ت به ماسته‌ر و رێنمايى 5ى تايبه‌ت به دكتۆراى ساڵى 2016 ده‌كاته‌وه و به مه‌رجى داناوه كه قوتابيانى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌بێت تاقيكردنه‌وه‌ى توانايى ئينگليزيان هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌ست به خوێندن ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نيا يه‌ك كه‌س مه‌رجى تاقيكردنه‌وه‌ى ئينگليزى هه‌بوو، ئه‌وا كۆرسى خوێندنى بۆ ناكرێته‌وه و ده‌توانێت خۆى بگوازێته‌وه بۆ زانكۆيه‌كى ديكه و توێژينه‌وه‌كه‌شى له زانكۆكه‌ى خۆى ئه‌نجامبدات.
ده‌ركردنى ئه‌م گشتاندنه له كاتێكدايه، زۆرينه‌ى ده‌رچووانى تاقيكردنه‌وه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا داوايان كردووه، له خولى فێربوونى ئينگليزى به‌شدارى بكه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌سته‌مه به گوێره‌ى رێنماييه‌كانى وه‌زاره‌ت نمره له تاقيكردنه‌وه‌كانى زمانى ئينگليزى به‌ده‌ستبهێنن.
هاوكات ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له سه‌نته‌ره‌كانى زمانى ئينگليزى سه‌ر به زانكۆ حكومييه‌كان كۆرسى فێربوونى ئينگليزى له به‌رامبه‌ر پاره‌دا بۆ قوتابيان كراوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستى وه‌رگيرانيان له خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ وه‌زاره‌ت كاركردنى به بڕوانامه‌ى ئه‌و سه‌نته‌رانه هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بۆ هه‌ر كۆرسێكى خوێندن له كۆى چوار كۆرسى سه‌نته‌ره‌كانى زمان (200 تا 250) هه‌زار دينار وه‌رگيراوه و زۆرێك له ده‌رچوانى تاقيكردنه‌وه‌كانى ماسته‌ر و دكتۆر 800 هه‌زار تا يه‌ك مليۆن ديناريان وه‌ك كرێى چوار كۆرسى سه‌نته‌ره حكومييه‌كانى زمان خه‌رج كردووه، به بێ ئه‌وه‌ى كار به بڕوانامه‌ى سه‌نته‌ره‌كان بكرێت.
ده‌قى گشتاندنه‌كه ببينه