قادر حه‌مه‌جان: گرنگه‌ په‌یامه‌كه‌ی بارزانی جێبه‌جێبكرێت

له‌ گه‌ڕی دووه‌می دانووستانه‌كان ده‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن

K24 – سلێمانی

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، گرنگە پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی باشووری كوردستان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئومێد دەكەین گەڕی دووەمی دانووستانەكانی كێشەكان چارەسەر بكرێن.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می دانووستانی نێوان لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان، حاكم قادر حه‌مه‌ جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "یه‌كێتی به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌ی بارزانی بۆ گۆڕانكاری له‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ده‌ڕوانێت و گرنگە پەیامەكە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

 گوتیشی: "ئومێده‌ دەكەین له‌ گه‌ڕی دووه‌می دانووستانی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ست به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكه‌ن".

Fly Erbil Advertisment