"ئه‌نجامی داڕمانی به‌نداوی مووسڵ له خستنه‌خواره‌وه‌ی بۆمبێكی ناووكی خراپتره"
هه‌ڕه‌شه‌كانی "ترسناكترینی جیهان" سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ندین ئه‌ندازیار و شاره‌زای دیكه‌ی بواری ئه‌ندازیاری ژینگه‌یی، هۆشداری له داڕمانی به‌نداوی مووسڵ ده‌ده‌ن، كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 13 كلیۆمه‌تر و باس له‌وه ده‌كه‌ن، داڕمانی به‌نداوه‌كه، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كاته.
به داڕمانی ئه‌و به‌نداوه، ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدانی 1.5 ملیۆن كه‌س هه‌یه و مه‌ترسی له‌سه‌ر دانیشتووانی به‌غدای پایته‌ختیش درووستده‌كات.
به‌نداوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 60 كلیۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری مووسڵه‌وه دووره و 11.1 ملیار مه‌تر چوارگۆشه ئاوی گلداوه‌ته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای درووستكردنیدا به‌نداوه‌كه كێشه‌ی هه‌بووه، به‌و پێیه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی نه‌رم بنیاتنراوه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "ئیندیپێندێنت"ی به‌ریتانی، به درێژایی بنیاتنانی به‌نداوه‌كه، كاركردن و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی ژێره‌وه‌ی به‌نداوه‌كه به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه له داڕمان پارێزراوبێت.
مه‌ترسیدارترینی جیهانه
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئه‌ندازیای سوپای ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 2006، "به‌نداوی مووسڵ مه‌ترسیدارترین به‌نداوه له جیهان"، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات و كۆنتڕۆڵكردنی شاری مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ساڵی 2014، مه‌ترسییه‌كانی زیاتر بوونه.
به‌و پێیه‌ی زیاتر له 1500 كرێكاری به‌نداوه‌كه، شوێنی كاره‌كه‌یان جێهێشت و هه‌ڵاتن و چه‌كدارانی داعش‌یش ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی به‌نداوه‌كه‌یان تێكداوه.
نه‌زیر ئه‌نساری، مامۆستای به‌شی ئه‌ندازیاری ژینگه‌یی زانكۆی لولیای سوید، كه پشكنینی پرۆسه‌كانی سه‌ره‌تایی بنیاتنانی به‌نداوه‌كه‌ی كردووه، بۆ كه‌ناڵی "الجزیره"، گوتی: "داڕمانی به‌نداوه‌كه په‌یوه‌سته به كات، رووداوه‌كه زۆر له‌وه خراپترده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆمبێكی ناووكی له عێراق بخرێته خواره‌وه".
توێژینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی زانستی سه‌ر به كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، له ساڵی 2016، ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌شێكی به رێژه‌ی 26%ی به‌نداوه‌كه داڕمێت، لافاوێكی كاره‌ساتئامێزی لێدرووست ده‌بێت.
مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ داڕمانی به‌نداوه‌كه، به‌رزی ئاستی ئاو له مووسڵ بگاته 30 مه‌تر و ته‌واوی شاره‌كه، به دانیشتووانه‌وه، له ماوه‌ی 2 كاتژمێردا ژێر ئاو بكه‌وێت، به ئۆتۆمبێل، ئه‌و بۆمبانه‌ی نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه، ماڵ و باڵه‌خانه‌كان و ته‌واوی ئه‌و مادده ژه‌هراوییانه‌ی له پاڵاوگه‌كانی نه‌وت هه‌ن، له‌گه‌ڵ پاشماوه و زبڵ و خاشاكی شاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات.
ئه‌و ده‌شتاییه‌ی به‌هۆی داڕمانی به‌نداوه‌كه لافاو ده‌یگرێته‌وه، بووه‌ته شوێنی نیشته‌جێبوونی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی، كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره‌بوونه و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
شاره‌زایانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، پێشبینیده‌كه‌ن، ته‌نها دوای چوار رۆژ له داڕمانی به‌نداوه‌كه، شه‌پۆلی ئاو به به‌رزی 2-8 مه‌تر، بگاته به‌غدای پایته‌خت، كه نزیكه‌ی 400 كلیۆمه‌تر له به‌نداوه‌كه دووره.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پێشبینی خۆی بۆ ئه‌و رووداوه كردووه و باس له‌وه ده‌كات، به‌هۆی داڕمانی به‌نداوه‌كه، زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س بێ‌ماڵ و حاڵ ده‌بن.
له ئێستاشدا كۆمپانیای ئه‌ندازیاری ئیتاڵی، سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ن و تێچووه‌كه‌شی، بڕی 234 ملیۆن یۆرۆیه (300 ملیۆن دۆلار)، بانكی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتیكردووه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی له‌و ناوچه‌یه، پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه، به رێكوپێكی به‌ڕێوه‌ناچێت و ئه‌سته‌مه كۆتایی پێبێت.
به‌نداوی مووسڵ، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له په‌لاماره‌كانی رێكخراوی داعش پارێزگاری لێده‌كرێت، له مانگی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو به مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه له به‌نداوه‌كه نزیكبووه‌وه، به‌ڵام مووشه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بارههڵگڕهكهی ته‌قانده‌وه به‌ر له‌وه‌ی بگاته به‌نداوه‌كه.
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ راگرتنی مه‌ترسییه‌كانی داڕمانی به‌نداوه‌كه، درووستكردنی به‌نداوێكی دیكه‌یه، به‌ڵام ناسه‌قامگیری سیاسی و سه‌ربازی و نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی، بواری بۆ بژارده‌یه‌كی له‌و جۆره نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی باڵای عێراق له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی زانایان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدان، له داڕمانی به‌نداوه‌كه، به‌ڵام نه‌زیر ئه‌نساری تا ئێستا گومانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌نداوه‌كه هه‌یه له كاتی خۆیدا.
ئه‌نساری ده‌شڵێت: "من له‌و بڕوایه‌دام سبه‌ی به‌نداوه‌كه داده‌ڕمێت".
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست