دوو كوردی هه‌رێمی كوردستان له بوڵگاریا ره‌قبوونه‌ته‌وه
ته‌رمه‌كانیان له ناو دارستانیكی چیای سترانجا دۆزراوه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی بلاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیسی ناوچه‌ی بۆرگاسی بوڵگاریا " ته‌رمی دوو هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان له چیای سترانجا له باشوری رۆژهه‌ڵاتی وڵات دۆزیوه‌ته‌وه، هۆكاری مردنه‌كه‌شیان به‌هۆی سه‌رما و ره‌قبوونه‌وه بووه له ناو به‌فردا، پاش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه شه‌پۆلێكی سه‌ختی به‌فربارین به خۆیه‌وه بینیووه".
گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه ئاگاداری پۆلیسیان كردووه‌ته‌وه" دوو پیاوی ته‌مه‌ن 28 ساڵ و 35 "ساڵان وه‌ك له ناسنامه‌كانیاندا نوسراوه" له یه‌كێك له دارستانه‌كاندا ره‌قبوونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه ئاشكرا بكه‌ن".
هه‌ر له هه‌مان ناوچه‌یه‌دا رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی سۆماڵیش به‌هۆی ره‌قبوونه‌وه‌ی دۆزرابووه‌وه.
چیای سترانجا ده‌كه‌وێته نزیك ئه‌و به‌شه سنورییه‌ی نێوان بۆڵگاریا و توركیا، كه هیچ په‌رژینێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی تێدانییه.
به‌ڵام به‌هۆی بوونی په‌رژین له به‌شه‌كانی دیكه‌ی سنووره‌كه كه 200 كیلۆمه‌تر درێژییه‌تی، بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌رینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و له ساڵی 2015 دا 30 هه‌زار كه‌س له‌و رێگانه‌وه په‌ریبوونه‌وه‌و به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و په‌رژینه، له سالی 2016 دا رێژه‌ی په‌رینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌و سنوورانه‌وه بۆ 18 هه‌زار كه‌میكردووه".
ناوه‌نده‌كانی پیشوازی په‌نابه‌ران له بولگاریا، كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنووری یه‌كیتی ئه‌وروپا زۆر قه‌ره‌باڵغه، پاش ئه‌وه‌ی سربیا به ته‌واوی سنووره‌كانی خۆی به ئاراسته‌ی ناوه‌راست و رۆژئاوای ئه‌وروپا به رووی په‌نابه‌راندا داخست.
له سالی 2016 دا بۆڵگاریا مردنی 10 په‌نابه‌ری راگه‌یاند، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش له رێگه‌ی توركیاوه هه‌وڵیاندابوو بچنه ناو خاكی بوڵگاریا و له‌وێوه بچنه سربیا و رۆمانیا، پاشان بپه‌رنه‌وه بۆ وڵاتانی رۆژئاوای ئه‌وروپا.