"به ده‌ستی خۆتان ته‌قه‌یان لێبكه‌ن"
وڵاتێكی ئه‌وروپی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندره‌وه ئیسلامییه‌كان كار بۆ چه‌كداركردنی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
پێش دوو مانگ ( میلوز زیما )سه‌رۆككۆماری چیك له داواكارییه‌كی بێ پیشینه‌دا هۆشداریدایه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رگرتن له "تیرۆریسته موسوڵمانه‌كان" پێویسته خۆیان چه‌كدار بكه‌ن.
هه‌ر چه‌نده له‌و وڵاته 10 ملیۆن كه‌سییه‌دا كه‌متر له 4000 موسوڵمان ده‌ژین،به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی(واشنتۆن پۆست) ئه‌مریكی خواست له‌سه‌ر كڕینی چه‌ك له‌و چیك زیادیكردووه".
خاوه‌نی یه‌كێك له فرۆشگاكانی چه‌ك له ناوچه‌ی بۆهیمیا كه ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته باكوری كۆماری چیك به رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی گوتووه"خه‌ڵكی بۆ به گژاچوونه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان ئاماده‌ن".
ئه‌و ره‌وشه پاڵی به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه‌نا كار بۆ گۆڕینی ده‌ستوور بكات تا هاووڵاتیان مافی ئه‌وه ده‌ستبخه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان چه‌ك به‌كاربهێنن،ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن" به‌م رێگایه ده‌توانرێت گیانی چه‌ندین كه‌س رزگار بكرێت، چونكه له‌و كاتانه‌ی پۆلیس دره‌نگ ده‌گاته شوێنی رووداوه‌كه یان ده‌رفه‌تی گه‌یشتنی گونجاو نییه و رێگا گیراوه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی چه‌كیان پێبێت ده‌توانن ئه‌و رۆڵه ببینن، به‌ڵام ده‌بێت به‌گوێره‌ی یاسا رێكبخرێت و په‌رله‌مانی وڵات له مانگه‌كانی داهاتوودا ده‌نگی له‌سه‌ر بدات".
كۆماری چیك له بنه‌ڕه‌تدا بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك، له چاو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا هه‌ندێك ئاسانكاری تێدایه، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك وڵاتی دیكه، له‌و وڵاته‌دا مۆڵه‌ت به 800 هه‌زار پارچه چه‌ك دراوه و نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س مۆڵه‌تی چه‌كهه‌ڵگرتنیان هه‌یه، ئاسانه له‌و وڵاته ده‌ستت به چه‌ك رابگات، به‌ڵام ده‌بێت ته‌مه‌نی 21 ساڵ به‌سه‌ره‌وه بێت و له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی تاقیكردنه‌وه بكات، گه‌ر وانه‌بێت ناوی ده‌چیته لیستی ئه‌وانه‌ی تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن".
به‌گوێره‌ی یاسا دانیشتوانی كۆماری چیك بۆیان هه‌یه له‌و كاتانه‌ی مه‌ترسییان ده‌كه‌وێته سه‌ر ، بۆ پارێزگاریكردن له موڵك و ماڵی خۆیان چه‌ك به‌كاربهێنن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنن كه پێویستیان به‌وه هه‌بووه په‌ناببه‌نه به‌ر چه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌یان له‌سه‌ر بووه".
ئه‌م وڵاته ناكۆكی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وڵاتانی دیكه‌دا رێوشوێنی توند دژی به‌كارهێنانی چه‌ك گیراوه‌ته‌به‌ر، له كاتی رووداوه‌كانی پاریس له ساڵی 2015 ، فه‌ڕه‌نسا داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد سیاسه‌تێكی روون و بڕیاری توند له‌هه‌مبه‌ر فرۆشتنی چه‌ك بگریته‌به‌ر وه‌ك (كڵاشینكۆف) و AR-15s كه به زۆری به‌كارده‌هێنرێن له ئه‌ركی سه‌ربازییدا، هه‌روه‌ها گوللـه‌كانیان دریاریكراو بێت و بۆ 20 دانه كه‌مبكرێته‌وه".
كۆماری چیك دژی ئه‌و بۆچوون و ئاراسته‌یه بوو، هۆشداریدایه وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، سیسته‌می ئاسایشی ناوخۆیی لاواز ده‌بێت، ناشتوانرێت به‌م زووانه راهێنان به سه‌ربازی یه‌ده‌گ بكرێت".