هیلاری دوای شكست له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی.. چاوی له‌م پۆسته‌یه
ره‌نگه خۆكاندیدكردنه‌كه‌ی قه‌بووڵنه‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك ده‌یلی نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته شكستیهێنا، ئێستا چاوی له پۆستی شاره‌داری نیویۆركه و خۆكاندیدكردنیشی بۆ ئه‌و پۆسته به‌دوور نه‌زانیوه.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی شاره‌داری گه‌وره‌ترین شاری ئه‌مه‌ریكا، له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كاندیدی دیموكراته‌كان، له گفتوگۆیه‌كی كه‌سیدا، هیلاری خۆكاندیدكردنی بۆ ئه‌و پۆسته به‌دوور نه‌زانیوه و ئه‌وه‌شی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پشتیوانان و جه‌ماوه‌ری خۆی وه‌سفكردووه، نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته ركابه‌ری بێل دی لاسیۆ، كه ئێستا شاره‌داری نیویۆركه.
په‌یوه‌ندی نێوان بیلاسۆ و هیلاری له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تێكچوو، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی شاره‌داری نیویۆرك ره‌تیكرده‌وه پاڵپشتی هیلاری بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
له وتارێكی رۆژنامه‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، هیلاری چاوی له‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه ژیانی سیاسی له رێگه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی شاره‌داری نیویۆرك، به‌ڵام زۆرێك له سیاسییه‌كان گومانییان هه‌یه له‌وه‌ی به‌مزووانه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، بگه‌ڕێته‌وه ناو دنیای سیاسه‌ت.
پێشبینی ده‌كرێت خۆپاڵاوتنی هیلاری بۆ ئه‌و پۆسته‌ش قه‌بووڵنه‌كرێت، به‌و پێیه‌ی مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتن بۆ شاره‌داری نیویۆرك، ده‌بێت نیشته‌جێی یه‌كێك له‌و پێنج ناوچه‌یه‌ی نیویۆرك بێت، ئه‌وانیش، مانهاتن، برۆكلین، برۆنكس، كوینز و دوورگه‌ی ستاتنهۆ، به‌ڵام ئێستا هیلاری نیشته‌جێی ناوچه‌ی چاباكۆیه له باكووری نیویۆرك.