ئه‌مریكا: قه‌رزی سیادی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه
هاوكارییه‌كی بێ نموونه نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه بۆ شه‌ڕی دژی داعش و رزگاركردنی موسڵ

K24 – هه‌ولێر
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌و ملیار دۆلاره‌ی كه بڕیاره واشنتۆن وه‌ك قه‌رز بداته عێراق رایگه‌یاند هه‌ریمی كوردستان به‌شی خۆی له‌م قه‌رزه وه‌رده‌گرێت، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا بكات.
لێدوانی مارك تۆنه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسان له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هات كه پرسیاری له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزه سیادییه‌ی بۆ عێراق لێكرا، له كاتێكدا له‌باره‌ی بودجه‌ی ئه‌و وڵاته رێككه‌وتنێكی راسته‌قینه نێوان هه‌ردوو لا (به‌غدا و هه‌رێم) نییه.
له‌مباره‌وه گوتی: "ئه‌وه پرسێكی ناوخۆیی عێراقه" و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به "هاوكاری بێ وێنه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ شه‌ڕی دژی داعش و رزگاركردنی موسڵ" كرد.
هیواداریشه ئه‌و قه‌رزه سیادییه‌ی به عێراق ده‌درێت یارمه‌تی حكومه‌تی عێراق بدات بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌موو عێراقییه‌كان، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیارێك دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزه نه‌دات، گره‌نتی قهزرێكی هاوشێوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن گوتی: "پێم وا نیه له‌م خاڵه‌دا بین"، به پیویستیش نازانێت، به‌ڵام هیواداره ئه‌و قه‌رزه كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه سوودی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان هه‌بێت، له‌وانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش.
پێدانی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی به عێراق، به‌تایبه‌تی قه‌رزی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مریكا له كاتێك دایه كه به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر چۆنییه‌تی پێدانی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق رێك نه‌كه‌وتوون و هه‌ولێر پابه‌ندی پرۆژه‌كه نه‌بوو كه به‌پێی بودجه‌كه ده‌بوایه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه رۆژانه 550 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و به‌شه‌ی له بودجه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه.
بێجگه له فراكسیۆنی پارتی ته‌واوی فراكسیۆنه كوردییه‌كان ده‌نگیان به‌و ماده‌یه‌دا كه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه.
JS