شا عه‌بدوڵڵا: گۆڕانكارى گه‌وره رووده‌ده‌ن
ئه‌مساڵ گۆڕانكارى زۆر گه‌وره له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن.

K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، پادشاى ئه‌رده‌ن، رايگه‌ياند، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به سه‌ختترين قۆناعهكانيدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌مساڵ گۆڕانكارى زۆر گه‌وره له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن.
شا عه‌بدوڵڵا پادشاى ئه‌رده‌ن له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و پيران و ئه‌ندامانى ههميشهيى هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه گوتى: "ئه‌وه‌ى رووده‌دات ته‌نيا كێشه‌ى ئه‌رده‌ن نييه، به‌ڵكو كێشه‌يه‌كى هه‌رێمايه‌تييه".
شا عه‌بدوڵڵا دواى سه‌ردانى بۆ ئه‌مريكا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تيمى سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ، ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، "گۆڕانكارى گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ن و لايه‌نى عه‌ره‌بيش له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا رۆڵى ديار و به‌رچاوى ده‌بێت له‌و گۆڕانكارييانه به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به چۆنێتى و جۆرى گۆڕانكارييه‌كان بكات".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.
و: ئ.هـ