په‌يامنێرى كوردستان24: شه‌ڕ گه‌يشتووه‌ته‌ گه‌راج شيمالى مووسڵ

په‌يامنێرى كوردستان24 له‌ رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ پێ به‌ پێ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منييه‌كاندا، رووماڵى ئه‌و پێشڕه‌وى و شه‌ڕانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ رووده‌ده‌ن.

K24 – مووسڵ:

په‌يامنێرى كوردستان24 له‌ رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ پێ به‌ پێ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منييه‌كاندا، رووماڵى ئه‌و پێشڕه‌وى و شه‌ڕانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ رووده‌ده‌ن.

له‌ نوێترين زانيارييدا، مه‌سعود محه‌ممه‌د په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ رايگه‌ياند، له‌ كاتژمێر 05:00ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه‌ به‌ هاوكارى فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌ى گه‌راج شيمالى مووسڵ ده‌ستيپێكردووه‌.

گوتيشى: فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش چه‌ندين خاڵى چه‌كدارانى داعشيان كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌ چڕى بۆردومانيان كردوون.

روونيشيكرده‌وه‌، شه‌ڕى گه‌راج شيمال به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان به‌ نيازن تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆنترۆڵى بكه‌نه‌وه‌.

ئ.هـ

Fly Erbil Advertisment