نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شار ئه‌سه‌د و براكه‌ی بە به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی تۆمه‌تبار ده‌كات
یه‌كه‌مجاره ناوی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ بڕیاردان بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌هێنرێت

K24 – هه‌ولێر
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه لێكۆله‌رانی نێودوڵه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا و براكه‌ی به به‌رپرسیار ده‌زانن بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی جیهانی چاودێری بۆ پێشیگرتن به چه‌كی كیمیایی پێشتر ته‌نیا یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوریا به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی تۆمه‌تبار كردبوو، بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ فه‌رمانده‌یه‌ك یان به‌رپرسێك بێنێت.
به‌ڵام ئه‌مجاره لێكۆله‌ران ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان ئاشكرا كرد كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به زنجیره هێرشێكی گازی كلۆر له ساڵانی 15-2014، له‌وانه به‌شار ئه‌سه‌د و برا بچووكه‌كه‌ی، ماهیر و هه‌ندێ له به‌رپرسه باڵاكانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته.
لێكۆڵه‌ران به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی ناسراو پێیان وایه بڕیاری به‌كارهێنانی بۆمبی ژه‌هراوی له ئاستێكی به‌رز دراوه.
هه‌ردوو ئه‌سه‌د تا ئێستا هیچ لێداونێكیان له‌مباره‌وه نه‌داوه، به‌ڵام به‌رپرسانی حكومه‌تی سوریا رایانگه‌یاند تۆمه‌تباركردنی هێزه‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی "بنه‌مایه‌كی راستی نییه".
له شه‌ڕی نزیكه‌ی شه‌ش ساڵه‌ی سوریا، چه‌ندین جار هێزه‌كانی حكومه‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی تۆمه‌تبار كراون و چه‌ندین وێنه‌ی قوربانیانی ئه‌و چه‌كه له ساڵانی نێوان 2014 و 2015 پیشاندرا، ئه‌وكات هێزه‌كانی حكومه‌تی سێ جار چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێنا و ریكخراوی داعش‌یش له ساڵی 2015 گازی خه‌رده‌لی به‌كارهێنا.
JS