"باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی بۆ رێگه‌گرتنه له دابه‌شبوونی خاكه‌كه‌ی"
ئه‌لمۆنیتۆر: ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و كاره هانداوه

K24 – هه‌ولێر:
له سایه‌ی ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خاكی رزگاركراوی عێراق له ده‌ست داعش، له به‌رامبه‌ردا به‌غدا هه‌وڵێكی چڕدهدات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی باش بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌رموگوڕ بكاته‌وه.
چونكه كه‌س نازانێت نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق دوای كۆتاییهاتنی شه‌ری داعش چۆن ده‌بێت، ئایا به یه‌كگرتوویی به گوێره‌ی سیستمێكی سیاسی بونیادنراو به هاوبه‌شی نیوان پێكهاته‌كانی شیعه و سوننه و كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یان ناوچه سوننییه‌كانی جۆرێك له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رده‌گرن و هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌برێن به‌ڕێوه، یان به‌ره‌و دابه‌شبوون و جیابوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و كورد و سوننه كیانی سه‌ربه‌خۆی خۆیان درووست ده‌كه‌ن؟.
له نێو ئه‌و ته‌مومژ و ترسانه‌ی به‌رۆكی به‌غدای گرتووه، ئێستا بهغداههوڵی درووستكردنی په‌یوه‌ندی ستراتیژیی گه‌رم وگوڕ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هه‌ر رۆڵ و پاڵپشتییه‌كیان بگرێت كه ده‌یخه‌نه خزمه‌تی دابه‌شبوونی خاكه رزگاركراوه‌كه‌ی له پاش كۆتاییهاتنی داعش".

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له هاوتا ئه‌رده‌نییه‌كه‌ی (هانی ئه‌لمولقی) كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رده‌ن له‌گه‌ڵ خۆیدا شاندێكی پایه‌بڵندی هێنابووه به‌غدا و رۆژی 9/1/2017 له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆبوونه‌وه.
شانده‌كه‌ی ئه‌رده‌ن له وه‌زیرانی وزه و سامانه كانزاییه‌كان، راگه‌یاندن، دارایی، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، بازرگانی، گواستنه‌وه و ده‌ره‌وه پێكهاتبوون.
گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌رده‌ن( محه‌مه‌د حسێن ئهلمومنی) ده‌رباره‌ی ئه‌و دیداره به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند" هه‌ر دوولا ده‌رباره‌ی كاركردن له پرۆژه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان كه له رابردوودا راوه‌ستابوو، گفتوگۆیان كردووه، له پێش هه‌موویانه‌وه، هێڵی بۆری نه‌وت و غازی به‌سره بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به".
ئه‌و هێڵه نه‌وتییه‌ش گرنگ و ستراتیژییه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌رده‌ن به عێراقێكی یه‌كگرتووی دوور له تارمایی دابه‌شبوون ده‌به‌ستێته‌وه، چونكه ئه‌و بۆرییه نه‌وتییه له باشوری شیعهنشینهوه دێت و به پارێزگای ئه‌نباری سوننهنشیندا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه زۆر روونه ئه‌گه‌ر هه‌ر دابه‌شبوونێك له عێراق رووبدات، كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی به‌غدا و عه‌ممان درووست ده‌كات".

له هه‌مان چوارچێوه‌دا و له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا بینرا، پاش ئه‌وه‌ی گوتاری دوژمنكارانه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له چه‌ند مانگی پێشوودا به‌رتر ده‌بیسترا، ئه‌و كاته‌ی بینالی یڵدرم له 7/1/2017 گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه، وه‌ك ده‌ركه‌وتنی قۆناغێكی نوێ كه‌وته پێش چاو.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی نێوان عه‌بادی و یڵدرمدا زۆر جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كرایه‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گووتی" رێگه به هیچ كارێك ناده‌ین ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و خاكی عێراق".
عه‌بادیش رایگه‌یاند" هه‌ر دوولا له‌سه‌ر داواكاری عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له نزیك باشیك رێككه‌وتوون".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر دوولایان پێویستیان به فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان هه‌یه، ئیستا عێراق و توركیا به قۆناغی داكشانی ئابووریدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا قه‌یرانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوادادێت، جگه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و گرووپه چه‌كداره‌كان كه توركیا له‌م دواییانه‌دا وه‌ك ئامانجێكی نوێ كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، جگه له داعش، ئاماده‌یی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شنگال، وا له هه‌ر دوو وڵات ده‌كات، له یه‌كتری نزیكببنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ش بگرن".
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌لمۆنیتۆر له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هه‌واڵگری عێراقی كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت زانیویه‌تی" ئه‌و نزیكبوونهوانهی به‌غدا له‌گه‌ڵ توركیا، به هه‌وڵی به‌رده‌وامی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق بووه، تا كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌م هه‌وڵه‌ش راسته‌وخۆ له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه پاڵپشتی كراوه".
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه" ئیستا هه‌وڵێكی هاوشیوه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی عێراق و سعوودیه له ئارادایه، له مانگی 10 ی ساڵی رابردوو له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراقی، سعوودیه سامر سه‌بهان یه‌كه‌م باڵیۆزی خۆی له عێراق له پاش ساڵی 2003 وه كشانده‌وه.
داواكارییه‌كه‌ی عێراق له‌و رووه‌وه بووه كه گوایه سه‌بهان" سنووری نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی" به‌زاندووه، تا ئێستاش ریاز هیچ باڵیۆزێكی نوێی بۆ به‌غدا ره‌وانه نه‌كردووه‌ته‌وه".
دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا له رۆژی 21/12/2016 ئاشكرایكرد" سعوودیه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا گه‌شه‌پێبدات".
ئه‌و قسانه‌شی پاش دیدارێكی له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز شه‌مه‌ری كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له به‌غدا كرد.هه‌روه‌ها گووتی" به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی شه‌مه‌ری پێشووتر باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی بووه له‌كوه‌یت و ئه‌رده‌ن و توركیا، زیاتر له سیاسییه‌كان ئاگاداری ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاتانه چه‌نده پێ‌داگر و رژدن له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق".
له كۆتاییدا ئه‌وه ئاشكرایه، باشكردنی په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌جۆره سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر باشتربوونی ره‌وشی عێراق پاش شه‌ڕی داعش ده‌بێت و له‌وانه‌یه مه‌رهه‌می چه‌ند برینیكی بێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر توانا و سه‌ركه‌وتوویی حكومه‌تی عێراق له ئیداره‌دانی ئه‌و پرۆژانه‌دا، ئه‌و پرسیاره‌شی بوونی هه‌یه و پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه" ئایا حكومه‌تی داهاتووی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت، یان پرۆژه‌یه‌كی نوێی دژه ئاراسته بونیادده‌نێت؟".