عامرى هێرشكردنه سه‌ر حه‌ويجه ره‌تده‌كاته‌وه
هادى عامرى رايگه‌ياند، واز هێنان له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ له ئێستادا "موسته‌حيله"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى رێكخراوى به‌در و فه‌رمانده له حه‌شدى شه‌عبى، هادى عامرى رايگه‌ياند، واز هێنان له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ له ئێستادا "موسته‌حيله" و ناگه‌ڕێينه‌وه بۆ شه‌ڕى قه‌زاى حه‌ويجه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له باره‌ى شه‌ڕى مووسڵ و حه‌ويجه‌وه ده‌ريكردووه، نووسيويه‌تى: "هه‌نگاوێكى گه‌وره‌مان له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ بڕيوه و موسته‌حيله واز له‌و پرۆسه‌يه بهێنين و بگه‌ڕێينه‌وه بۆ حه‌ويجه و ناكرێت هه‌وڵه‌كانمان له ئێستادا دابه‌ش بكه‌ين به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌يه‌كدا".
گوتيشى: "هيوامان ئه‌وه‌يه به‌م نزيكانه پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ ته‌واو بكه‌ين و بگه‌ڕێينه‌وه بۆ حه‌ويجه".
له باره‌ى حه‌ويجه‌وه، دوێنێ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رايگه‌ياندبوو، به‌م زووانه شه‌ڕى حه‌ويجه ده‌ستپێده‌كات.
هاوكات دوێنێ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 جه‌عفه‌ر مسته‌فا فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سه‌ر به يه‌كه‌ى حه‌فتاى پێشمه‌رگه رايگه‌ياند، لايه‌نى عێراقيى به مه‌به‌ست شه‌ڕى حه‌ويجه دواده‌خه‌ن و ده‌يانه‌وێت دواى مووسڵ بيكه‌نه پاساو بۆ هێنانى هێزى زۆر بۆ ناوچه‌كه.