کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس دەستی بە كارەكانیكرد

بە گرافیك تەواوی وردەكاری و زانیاری لەبارەی داڤۆس

 K24- ھەولێر

ئەمڕۆ 47ه‌مین كۆڕبەندی ئابووری جیھان "داڤۆس" به‌ گوتارێكی كڵاوس شواب دامه‌زرێنه‌ری كۆڕبه‌نده‌كه‌ دەستی بەكارەكانی كرد لەو كۆڕبەندەدا ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە سیاسییەكان و ئابووریناس و پیاوانی كار و كەسایەتیە ناسراوەكانی جیھان لە چەند بوارێكی جیادا بەشدارن.

لە کۆڕبەندەکەی ئەمساڵدا چاوەڕێ دەکرێت زیاتر لە 50 سەرکردە و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی وڵاتان بەشداری بکەن کە نوێنەرایەتی 90 وڵات جیھان دەکەن.

لەو سەرکردە و سەرۆکانەی بەشداری کۆڕبەندی داڤۆس دەکەن بریتین لە

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، زی ژینگ پینگ، سەرۆک چین، جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ، شا عەبدوڵڵای شای ئوردون و ئەنتۆنیۆ گۆتۆرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، مارتن شوڵتز سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و یانز شتۆڵتینبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ.

كوردستان24 لەم ئینفۆگرافیكەدا تەواوی وردەكاری و زانیاری لەسەر داڤۆر دەخاتەڕوو.

تیمی كوردستان24 بەشدارە لە كۆڕبەندی ئابووریی جیھان و بە بەردەوامی روماڵی كۆڕبەندەكە و پانێل و بابەتەكانی دەكات.