لێبوردنی ئۆباما "سیخوڕه‌كه‌ی" CIAی نه‌گرته‌وه
سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كان

K24 - هه‌ولێر:
وێڕای كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن واژوو و پێشكه‌شكردنی به باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی ئێدوارد سنۆودنی كارمه‌ندی پێشووی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، به‌ر لێبوردن بكه‌وێت، به‌ڵام دواجار ئه‌و "سیخوڕه" له لێبوردنه‌كه بێبه‌ش بوو.
رێكخراوه‌كانی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كێتی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئازادی تاك، له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێكه‌وه له هه‌وڵدابوون، ئێدوارد سنۆودن، كارمه‌ندی پێشووی ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، كه بڕێكی زۆری زانیاری ئاژانسه‌كه‌ی دزهپێكردبوو و راده‌ستی سایتی ویكیلیكس كردبوو، به‌ر لێبوردن بكه‌وێت.
له‌و نامه ئه‌لیكترۆنییه‌دا، ئه‌و رێكخراوانه روونیانكردووهتهوه، بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن سنۆودنهوه، كه تایبه‌ت بووه به سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ته‌واوی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاته، بووه‌ته هۆی به‌هێزكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌و ده‌زگایانه.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له كاتێكدایه، ئۆباما، لێبوردنی بۆ جێیمس كارترایت، جه‌نه‌راڵی پێشوو ده‌ركرد، كه له كاتی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناووكییه‌كانی ئێران له 2010، "زانیاری نادرووستی" دركاندووه.
هه‌روه‌ها سزای چێلسی مانین، توێژه‌ر و شیكه‌ره‌وه‌ی پێشووی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، كه‌مكرایه‌وه، كه سزای 35 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كه كاتی خۆی زانیارییه‌كی زۆری به ویكیلیكس دابوو.
ئێدوارد سنۆودن دوای دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ریكای جێهێشت و ئێستا به شێوه‌یه‌كی كاتی له رووسیا ماوه‌ته‌وه و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش رایگه‌یاند، مۆسكۆ رێگه‌ی به سنۆودن داوه دوو ساڵی دیكه‌ش له‌و وڵاته بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: دۆیچه ڤیلله