سى ئاى ئه‌ى 13 مليۆن به‌ڵگه‌نامه‌ى ئه‌رشيفى بڵاوده‌كاته‌وه
ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا 13 مليۆن به‌ڵگه‌نامه‌ى جياجياى له ئه‌رشيفى خۆي‌دا بڵاوكرده‌وه.

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا 13 مليۆن به‌ڵگه‌نامه‌ى جياجياى له ئه‌رشيفى خۆي‌دا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ته‌نيا له چوار كۆمپيوته‌ردا هه‌بوون و به‌رده‌ستخرابوون و ئه‌و كۆمپيوته‌رانه‌ش له ئه‌رشيفى نيشتمانى له ويلايه‌تى ميريلاند دانرابوون.
بڕياربووه تا كۆتايى ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له ئينته‌رنێت به ئه‌نجام بگه‌يه‌ندرێت، به‌ڵام په‌له له بڵاوكردنه‌وه‌يان كراوه.
سه‌رۆكى به‌شى ئيداره‌ى زانيارى له ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا ناسراو به سى ئاى ئه‌ى، جۆزێف لامبرت رايگه‌ياند، له‌مه به‌دوا ده‌ستڕاگه‌يشتن به‌و به‌ڵگه‌نامانه په‌يوه‌ست نييه به شوێن و جوگرافياوه و كراوه ده‌بێت.
به‌ڵگه‌نامه‌كان باس له سه‌رده‌مى شه‌ڕى ڤێتنام، شه‌ڕى كۆريا، شه‌ڕى سارد ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها باس له پرۆژه‌ى سه‌ربازى نهێنى ناسراو به ستارگێت ده‌كه‌ن كه له ميانه‌يدا له باره‌ى تواناكانى مرۆڤه‌وه چه‌ندين لێكۆڵينه‌وه ئه‌نجامدراوه، به تايبه‌تى له بوارى پێشبينى رووداوه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له دووره‌وه.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك.
و:ئ.ر