پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ئۆباما فراوانتر بووه له ترامپ.. ئه‌م وێنه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت
به وێنه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت

K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر له ئه‌مه‌ریكا، وێنه‌یه‌كییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له شوێنێكی به‌رز و دوور له كۆشكی سپی له واشنتۆنی پایته‌خت گیراوه و ئه‌وه نیشانده‌دات، كه ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له ساڵی 2009 و له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی ئۆباما كۆبوونه‌ته‌وه، زۆر زیاتره له هی ترامپ.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاوه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ئۆباما گیراون، به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست بێت، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، وێنه‌كه نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ئۆباما "زۆر فراوانتربووه" له هی ترامپ.
.jpg)