رۆڵی مەلا مستەفای بارزانی لە کۆماری كوردستان
بە فەرماندەیی دوو ھەزار پێشمەرگە لە باشوورەوە بۆ پاراستنی كۆماری كوردستان چووە رۆژھەڵاتی كوردستان
K24 - ھەولێر
له ساڵی 1945 مهلا مستهفای بارزانی بە فهرماندهیی دوو ھەزار پێشمهرگه له باشووری کوردستانهوه بۆ پاڵپشتیكردن له كۆماری كوردستان له مەهاباد چووە رۆژههلاتی كوردستان.
ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی باشووری كوردستان كە لەگەڵ مەلا مەستەفا بارزانی بۆ پاراستنی كۆماری كوردستان چوونە رۆژھەڵاتی كوردستان لە ژیاندا ماون و یادەورییەكانی ئەو سەردەمە دەگێڕنەوە و ئاماژە بە رۆڵی مەلا مستەفا بارزانی دەكەن لە كۆماری كوردستان.