كۆمكاری عەرەبی لیژنەیەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیران پێك دێنێت
ھەڕەشەی راستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئەمنییەتی كەنداو لە سنووری یەمەن و عێراقە
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی بەحرێن رایگەیاند لە كۆمكاری لیژنەیەكی ھەمیشەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی "دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی" بە ئەندامەتی ھەر یەك لە بەحرێن، میسر، ئیمارات و سعوودییە پێكھێنرا.
شێخ خالد بن ئەحمەد بە ئاماژەپێدان بە ھەڕەشە و دەستێوەردانەكانی ئێران گوتی ھەڕەشەی راستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئەمنییەتی كەنداو لە سنووری یەمەن و عێراقە و ئێران ناوەندی یەكەمی ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی كەنداو.
گوتیشی ئەگەر ئێران نیازپاكی خۆی پیشان نەدات و بەردەوام بێت لەسەر دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی بەحرێن و وڵاتانی ئەنجومەنی ھاوكاری كەنداو، میكانیزمی پێشنیاركراو لە لایەن ئەنجومەن دەگرنەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانەكانی ئێران بە ھاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست و كۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ زیاتر پەراوێزخستنی ئێران لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیھانی.
لەبارەی ئەو میكانیزمەشی ئاماژەی بە بوارەكانی سیاسی، دیپلۆماسی، بازرگانی، ئابووری، كلتوری و میدیایی كرد.
سەرچاوە: ئەھرام
JS