فه‌رمانده‌ى ليواى چوارده‌ى پێشمه‌رگه: بێ پێشمه‌رگه ئه‌سته‌مه سوپا بگاته ئه‌وبه‌رى مووسڵ
موسته‌حيله سوپا به‌و جۆره بتوانێت پێشڕه‌وى بكات.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى ليواى چوارده‌ى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه، عه‌ميد روكن هۆگر سه‌ڵاح رايگه‌ياند، به بێ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى پێشمه‌رگه ئه‌سته‌مه سوپا بگاته ده‌سته راستى مووسڵ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو پرده‌كانى ناو مووسڵ رووخێنراوون، موسته‌حيله سوپا به‌و جۆره بتوانێت پێشڕه‌وى بكات.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵى كوردستان 24دا، عه‌ميد روكن هۆگر سه‌ڵاح باسى له دواكه‌وتنى رزگاركردنى ده‌سته‌چه‌پى مووسڵ كرد و گوتى: "قۆناغى يه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه دواكه‌وت، به پله‌ى يه‌كه‌م پشتى به هێزى دژه تيرۆر ده‌به‌ست و ئه‌و هێزه ده‌يتوانى پێشڕه‌وى بكات، به‌ڵام نه‌يده‌توانى پشت خۆى زامن بكات، دواتر پلانه‌كه‌يان گۆڕى و وايان كرد، دژه تيرۆر پێشڕه‌وى بكات و سوپا پشتى بگرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "قۆناغى دووه‌م كاتى زۆرى ويست، چونكه هێزى زياتر هێنراو پشتيوانييه‌كى زۆرى له لايه‌ن هاوپه‌يمانانه‌وه پێگه‌يشت و هه‌ر هێرشێك كراوه، راوێژكارى بيانى و هێزى هاوپه‌يمانان ئاگادارى بوون و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى عێراق و هاوپه‌يمانان رۆڵيان هه‌بووه له ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان و ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى پێشڕه‌وى زياتر بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "بۆ كه‌رتى ده‌سته‌ڕاستى مووسڵ دوو ئه‌گه‌ر هه‌يه، يان ئه‌وه‌تا وه‌ك ده‌سته چه‌پ چه‌كدارانى داعش راده‌كه‌ن، ياخود شه‌ڕى خۆيان ده‌كه‌ن تا ده‌كوژرێت. هێشتا له گوماندام ئايا ئه‌و ماوه‌ى 100 كيلۆمه‌تره‌ى ده‌كه‌وێته نێوان ته‌له‌عفه‌ر و مووسڵه‌وه به ته‌واوى له لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبييه‌وه كۆنترۆڵ كرابێت بۆ ئه‌وه‌ى داعش رانه‌كات به‌ره‌و سنوورى سووريا".
روونيشيكرده‌وه، "هه‌ريه‌ك له سوپاى عێراق و چه‌كدارانى داعش پرده‌كانى ناو مووسڵيان ته‌قاندووه‌ته‌وه. موسته‌حيله سوپاى عێراق له به‌رى چه‌په‌وه بگاته به‌رى ده‌سته راست و ته‌نيا دوو رێگه هه‌يه بگاته ده‌سته راستى مووسڵ ئه‌وانيش لاى باكوور و باشووره و له هه‌ردووكيانه‌وه ده‌بێت به هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه بێت".
له باره‌ى رێگه‌كانه‌وه زياتر گوتى: "يه‌كێكيان له باكووره‌وه ده‌بێت به هاوكارى پێشمه‌رگه بێت و سوپا بێت و بچێته به‌نداوى مووسڵه‌وه تا لاى ئاسكى مووسڵ كه پێشمه‌رگه‌ى لێيه و ده‌بێت له ئاسكى مووسڵه‌وه بچنه باكوورى مووسڵ. رێگه‌ى دووه‌ميش له لاى باشوورى مووسڵه‌وه‌يه و ئه‌ويش رێگه‌ى گه‌ياره و حه‌مام عه‌ليله و سوپاى عێراق هه‌تا حه‌مام عه‌ليل و سه‌ره‌تاى مووسڵ يان سه‌ربازگه‌ى غه‌زلانى و فڕۆكه‌خانه‌ى مووسڵه. له‌م رێگه‌يه‌شه‌وه ده‌بێت سوپا داخيلى كوردستان بێت و به هاوكارى پێشمه‌رگه ده‌رباز بێت".