هه‌سه‌ده پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دانووستانی ئەستانا نابێت
ھێزەكانی سووریای دیموكرات: نەخوێندنەوەی ئێمە بەردەوامبونی قەیرانی سووریایە
K24 - قامشلۆ
گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وان بۆ كۆنگره‌ی ئه‌ستانا بانگهێشت نه‌كراون و پابەندی بڕیارەكان نابن.
ته‌لال سلۆ، گوتەبێژی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) بە كوردستان24 گوت: "پابه‌ندی بڕیارەكانی دانووستانه‌كانی ئه‌ستانه نابین، چونكە ئێمە بانگێشت نەكراوین، نەخوێندنەوەی ئێمە بەردەوامبونی قەیرانی سووریایە، چونكە ئێمە ھێزی سەرەكین لە سووریا دژی تیرۆر دەجەنگین