داعش دەیان تونێلی لەنێو ماڵان دروستکردووە

داعش تونێلی لە نێو ماڵەكەیان لێداوە و سوپای عێراقیش خانووەكەی سوتاندووە

K24 - تلكێف

لە شارۆچكەی تلكێف، چەكدارانی داعش بۆ پاراستنی گیانیان تونێلیان لە نێو ماڵی ھاووڵاتیاندا ھەڵكۆڵیوە، سەربازانی عێراقیش ئەو ماڵانەیان سووتاندووە كە تونێلیان تێدا لێدراوە، ئەحمەد یەكێكە لەو ھاووڵاتیانەیە كە داعش و حەشدی نیشتمانی بێ ماڵیان کردووە و ئێستا گەڕاوەتەوە سەر ماڵێكی سووتاو.