كۆبوونه‌وه‌ی 5 لایه‌نه هه‌ندێك به چاره‌سه‌ر و هه‌ندێكیش بێئه‌نجام وه‌سفیده‌كه‌ن
كۆبوونه‌وه‌ی 5 لایه‌نه‌كه سیاسییه‌كه به‌ره‌و كوێ؟
K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به كات كوشتن و بێئه‌نجام وه‌سف ده‌كات و داوای كۆبوونه‌وه‌ی فراوان ده‌كات، گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێیانوایه, چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌نیا په‌یوه‌سته به پێنج لایه‌نه‌كه.
به‌لای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی لایه‌نه سیاسییه‌كان، ته‌نیا كات كوشتن بووه و هیچی به هیچ نه‌كردووه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ش ده‌ڵێت، پێویسته هه‌رچی زووه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه، ئه‌وكات بۆ هه‌مووان روونده‌بێته‌وه، كێن ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ به‌ردی بناغه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دابنرێت.
ئێستا چه‌ندین به‌ربه‌ست كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیوایه به‌بێ ئه‌وان، ناتواندرێت، ڕێگای ده‌رچوون بدۆزرێتیهوه.
به‌شێك له لایه‌نه‌كان به ئاشكرا ده‌ڵێن، ئه‌و هێزه‌ی نوێنه‌ری زۆرتره له په‌رله‌مان، كاریگه‌ریشی له نێو خه‌ڵكی زیاتره، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش دڵنیایه كۆبونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان باشتر ده‌بێت.
لایه‌نه‌كان هه‌ر یه‌كه‌ی قسه‌یه‌ك ده‌كات، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی 5 قۆڵین، ئه‌وانی دیكه‌ش پێيناوایه 5 قۆڵی له رابردوو هیچی پێنه‌كرا، ئێستاش هیچی بۆ ناكرێت، بارزانیش ده‌ڵێت، شتێك نه‌ماوه به‌ناوی كۆبوونه‌وه 5 لایه‌نه‌كه، ده‌بێت هه‌مووان به‌شداربن له كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان.