كوردانی كازاخستان: ھەمیشە دید و بیرمان لای كوردستانە
كوردستان24 بۆ یه‌كه‌م جار كوردانی ئه‌ستانه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
K24 - ئەستانە
له شاری ئه‌ستانه ژماره‌یه‌ك كورد كه 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كۆماره‌كانی دیكەی سۆڤیه‌تی پێشوو راگوێزراون، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌سه‌ریان بووه به درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو، كه‌چی به‌رگه‌ی سه‌ختییه‌كانیان گرتووه و زمان و داب و نه‌ریتی خۆیان پاراستووه، كوردستان24 بۆ یه‌كه‌م جار به‌سه‌ریان ده‌كاته‌وه.
كوردانی ئەستانە، كه به‌شێكیان له كۆماره‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو راگوێزراون و به‌شه‌كه‌ی دیكەشیان ئاره‌زوومه‌ندانه روویان كردۆته ئه‌م وڵاته و به كار و ژیانی رۆژانه‌یان سه‌رقاڵن.
ئه‌ستانه یه‌كێكه له شاره جوانه‌كانی جیهان كه زیاتر له 100 خێزانی كوردی وه‌خۆگرتووه، كه‌سایه‌تی دیاری كورد، مسته‌فا ره‌مه‌زان بە كوردستان24 گوت: "ئه‌گه‌رچی به‌باشترین شێوه ژیان ده‌كه‌ین، لێ هه‌میشه دید و هزرمان لای كوردستانه".