ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری هۆلییوود ئه‌ردۆغان خه‌ڵات ده‌كات
"جیهان له پێنج گه‌وره‌تره"
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ی ناوداری هۆلییوود (لیندسی لۆهان) دیارییه‌ك پێشكه‌شی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌كات و دیارییه‌كه‌سشی نیشانه‌یه‌كه لێی نووسراوه" جیهان له پێنج گه‌وره‌تره".
مه‌به‌ستی ئه‌و نیشانه‌یه ئه‌وه‌یه، كاروانی جیهان له‌وه گه‌وره‌تره بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی 5 وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌ش ئه‌و درووشمه‌یه كه له چه‌ندین بۆنه‌دا سه‌رۆككۆماری توركیا وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ چاكسازیكردن له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قسه‌ی له‌باره‌وه كردووه.
.jpg)
له كاتی پێشوازیكردنی ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه‌خانی هاوسه‌ریدا له لیندسی لۆهان له كۆمه‌ڵگای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت خه‌ڵاته‌كه‌ی پێبه‌خشراوه.
له‌و دیداره‌دا (بانا ئه‌لعابد) منداڵه سووریه ناوداره‌كه كه ته‌مه‌نی 7 ساڵانه ئاماده‌بووه، ئه‌و منداڵه‌ی به یارمه‌تی دایكی، كۆشتارگه و تاوانه‌كانی رژیمی ئه‌سه‌دی له پارێزگای حه‌له‌ب به رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گه‌یانده جیهان.
مانگی 10 ی ساڵی رابردوو لۆهان له ئیستانبوڵ سه‌ردانی ئاواره سوورییه‌كانی كردبوو، له بنكه‌یه‌كی ته‌ندرووستی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی په‌یوه‌نددار به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوازارییه‌كان چاوی به ژماره‌یه‌ك له‌و ئاوارانه كه‌وتبوو، له‌وێش گوتبووی" جیهان له پێنج گه‌وره‌تره".
.jpg)
لیندسی ئاماژه‌ی به رۆڵی توركیا بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كانیش كردبوو، سه‌ره‌ڕای بایه‌خپێنه‌دانی جیهان پێیان، له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌و قسانه‌شی كردووه".
لۆهان گوتبووی" توركیا به‌و كارانه هه‌ستاوه كه جیهان له ئاستیدا ده‌سته‌وه‌ستانه، 5 ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن مافی ڤیتوو به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌سه‌ر توركیا هه‌یه، زۆرێك ده‌ترسن بێنه ئێره، به‌ڵام من هه‌ست به ئاسووده‌ییه‌كی زۆر ده‌كه‌م لێره".
ئه‌ردۆغانیش زۆرجار ده‌رباره‌ی ده‌رهێنانی چاره‌نووسی جیهان له ده‌ست هه‌ر پێنج وڵاتی(ئه‌مریكا، رووسیا، بریتانیا، چین، فه‌ڕه‌نسا) قسه‌یكردووه و داوای چاكسازی كردووه".
.jpg)
.jpg)