وەزارەتی بەرگری: لێدوانەکانی حەشدی شەعبی دژی پێشمەرگە سیاسیین

"وەزارەتی بەرگریش پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە و حەشدی شەعبیش بەشێك نیە لە وەزارەت"

K24 - ھەولێر

لەیس نعێمی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، دووپاتیكردەوە، پەیوەندی و ھەماھەنگی نێوان وەزارەتەكەیان و وەزارەتی پێشمەرگە لە سەرجەم بوارەكاندا لە قۆناخێكی باشدایە و لێدوانەكانی جەواد تڵێباوی سەركردە لە حەشدی شەعبی ھیچ پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگرییەوە نییە.

نعێمی گوتی: "لێدوانەكانی حەشد سیاسین، وەزارەتی بەرگریش پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە، حەشدی شەعبیش بەشێك نیە لە وەزارەت، بەڵكو راستەخۆ سەر بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانە".

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری راشیگەیاند، پابەندین بە سەرجەم رێككەوتنەكانمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و شانەی میدیای ھاوبەشمان ھەیە".

چەند رۆژێك لەمەوبەر، تڵێباوی ھەڕەشەی لە ھێزەكانی پێشمەرگە كردبوو، ئەگەر لە ناوچە تازە رزگارکراوەکان نەكشێنەوە، ھێز بەكاردێنن.

Fly Erbil Advertisment