حه‌شدى شه‌عبى داواى ده‌ركردنى ئه‌مريكاييه‌كان له عێراق ده‌كات
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى داوايانكرد، له‌مه‌ودوا رێگه به ئه‌مريكاييه‌كان نه‌درێت سه‌ردانى عێراق بكه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى داوايانكرد، له‌مه‌ودوا رێگه به ئه‌مريكاييه‌كان نه‌درێت سه‌ردانى عێراق بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 29ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، حه‌شدى شه‌عبى داواى له حكومه‌تى عێراق كرد، چيديكه رێگه نه‌دات ئه‌مريكاييه‌كان سه‌ردانى عێراق بكه‌ن.
حه‌شدى شه‌عبى داواشيى كردووه، هه‌موو ئه‌و ئه‌مريكاييانه‌ى له عێراقدان، ده‌ستبه‌جێ ده‌ربكرێن.
گوته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى له به‌ياننامه‌يه‌كدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، بڕياره‌كه‌ى ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا پێويستى به مامه‌ڵه‌ى هاوشێوه هه‌يه و داواشيكردووه، عێراق هه‌ڵوێستى توندى له‌و باره‌يه‌وه هه‌بێت.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ بڕيارێكى نوێى ده‌ركرد، به گوێره‌ى بڕياره‌كه هاووڵاتيانى حه‌وت وڵات بۆيان نييه پێ بنێن به خاكى ئه‌مريكادا.
ئه‌و حه‌وت وڵاته پێكهاتوون، له عێراق، ليبيا، سۆماڵ، سودان، سووريا و يه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ