شه‌ڕی ئیراده و یاسا له ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات
تره‌مپ ده‌درێته دادگا و ئه‌ویش دوو به‌رپرسی باڵای له كاردوورخسته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
پۆپ فێرگسۆن داواكاری گشتی ویلایه‌تی واشنتۆن رۆژی دوو شه‌ممه رایگه‌یاند" دژی بریاری سه‌رۆك تره‌مپ تایبه‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی پێشوازی له په‌نابه‌ران و رێگه‌گرتن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هاووڵاتیانی 7 وڵات بۆ ناو ئه‌مریكا، سكاڵا ی یاسایی به‌رزده‌كه‌مه‌وه".
فێرگسۆن یه‌كه‌م داواكاری گشتییه رایگه‌یاندووه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سكاڵای یاسایی تۆمارده‌كات.
فێرگسۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی" كه‌س له سه‌رووی یاساوه نییه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكیش، له هۆڵی دادگادا ده‌ستوور قسه ده‌كات نه‌ك ده‌نگی به‌رز".
ئه‌و سكاڵایه‌ی داواكاری گشتی واشنتۆن به‌رزیده‌كاته‌وه، یه‌كه‌م جاره كه سه‌رۆك و وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه، چونكه ده‌ڵێت" بڕیاره جێبه‌جێكارییه‌كانی تره‌مپ ده‌رباره‌ی كۆچ، نایاسایی و ناده‌ستوورییه".
هه‌روه‌ها له سكاڵاكه‌دا هاتووه" رێگه‌گرتن له گه‌شتكردن، خێزانه‌كان له یه‌كتری داده‌بڕێت و زیانیان لێده‌دات، به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌روه‌رییه‌كانی واشنتۆن له‌وه‌دایه وه‌ك شوێنێك بۆ پیشوازیكردن له په‌نابه‌ران و كۆچه‌ران بمێنێته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر جیبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی و له دوایین پێشهاتدا دوو به‌رپرسی باڵای ئیداره‌كه‌ی له‌سه‌ر كارلادا، چونكه پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی نه‌بوون.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دانیاڵ راگسدیل به‌رپرسی ئاژانسی كارگێڕیی كۆچ و گومرگی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه و (تۆماس هومان)ی له جێگه‌ی ئه‌و دانا، ئه‌و بڕیاره‌ش دوای كاتژمێرێك له كاردوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری داد به وه‌كاله‌ت هات كه ره‌تیكردبووه‌وه بڕیاری رێگه‌گرتن له هاووڵاتیانی ئه‌و 7 وڵاته‌ی تره‌مپ بڕیاری له دژ ده‌ركردوون جێبه‌جێبكات.

وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا جۆن كیلی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" دامه‌زراندنی تۆماس هومان هاوكاری ده‌سته‌به‌ركردنی یاساكانی كۆچه له ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانیمان ده‌یخوازێت".
سالی ییتس كه له بری وه‌زیری داد كاریده‌كرد و گه‌وره‌ترین پارێزه‌ره له حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا، پاش ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه به‌رگری له بریاره‌كه‌ی تره‌مپ بكات كه رێگه له هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینه موسوڵمان ده‌گرێت بۆ چوونه ئه‌مریكا، له لایه‌ن تره‌مپ له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.چونكه ییتس رۆژی دوو شه‌ممه رایگه‌یاندبوو" وه‌زاره‌تی داد به‌رگری له ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ ناكات.