كه‌نه‌دییه‌كی شه‌تره‌نجزان نوێژخوێنانی له خوێندا گه‌وزاند
چیرۆكی ژیانی ئه‌و كه‌سانه بزانه له مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كیپیك خوێنساردانه كوژران

K24 – هه‌ولێر:
مه‌غریبییه‌ك و جه‌زائیرییه‌ك و تونسییه‌ك له ناو ئه‌و 6 كوژراوه‌دان كه له كوشتارگه‌كه‌ی مزگه‌وتێكی ناو ناوه‌ندی ئیسلامی و رۆشنبیری شاری كیپیكی پایته‌ختی ویلایه‌تی كیپیك له رۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كوژران.
هه‌ر له‌و رووداوه‌دا دوو ئامۆزای یه‌كتری خه‌ڵكی (گانا) ش له لایه‌ن ئه‌لكسه‌نده‌ر بیسۆنێت (Alexandre Bissonnette ) یاریزانی شه‌تره‌نج، له كاتی نوێژی شێواندا به خوێنساردی كوژران، بریندارێكیش كه 8 گولـله‌ی به‌ركه‌وتووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و ره‌وشی ته‌ندرووستی زۆر ناله‌باره.
له‌و كاته‌ی ته‌قه له نوێژخوێنه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌ی ناو ناوه‌نده ئیسلامی و رۆشنبیرییه‌كه كرا، كه پێش 32 ساڵ له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی زانكۆی Laval له كیپیك درووستكراوه، 39 كه‌سی دیكه‌ش له‌وێبوون و له كاتی ته‌قه‌كاندا به‌په‌له و ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆر رایانكردووه و خۆیان ده‌ربازكردووه.

یه‌كێك له كوژراوه‌كان ناوی (brahim Barry) یه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه و خه‌ڵكی وڵاتی گانا یه، باوكی چوار منداڵه له ژنه نه‌خۆشه‌كه‌ی، گه‌وره‌كه‌یان ته‌مه‌نی 12 ساڵانه، له ئه‌نجومه‌نی چاودێری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كیپیك كاریده‌كرد، له باڵه‌خانه‌یه‌كی پایته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ده‌ژیا كه ئامۆزا كوژراوه‌كه‌شی تێدا نیشته‌جێبووه و ناوی (Mamadou Tanou (Barry یه و ته‌مه‌نی 42 ساڵه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی "العربیة.نت" له میدیا كه‌نه‌دییه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه ئه‌ویش باوكی دوو منداڵی ته‌مه‌ن 2 و 4 ساڵانه و فه‌رمانبه‌ری حكومی بووه له كه‌رتی زانیارییه‌كان كاریكردووه.
كوژراوێكیان حه‌جیكردووه
به‌ڵام كوژراوی سێیه‌م به بنه‌چه مه‌غریبییه و ناوی (Soufiane Azzedine ) و ته‌مه‌نی 57 ساڵه و ماوه‌ی 30 ساڵه له كیپیك ده‌ژی، له زانكۆی Laval)) خوێندنی ته‌واوكردووه، ئه‌و زانكۆیه‌ی (ئه‌لكسه‌نده‌ر بیسۆنێت) ی بكوژ وانه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا ده‌خوێنێت، دواتر له‌و شاره‌دا دووكانێكی بۆ فرۆشتنی گۆشتی حه‌ڵال كردبووه‌وه، له یه‌كیك له‌و وێنانه‌شدا ده‌بینرێت كه ساڵی رابردوو له سعوودیه بووه و حه‌جی كردووه و یه‌كێك له سێ منداڵه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدایه.

كوژراوی چواره‌می تفه‌نگه‌كه‌ی ئه‌لكسه‌نده‌ر بیسۆنێت به ره‌چه‌ڵه‌ك تونسییه، ناوی ( Boubaker Thabti) و ته‌مه‌نی 44 ساڵه، ئه‌و خه‌ڵكی پارێزگای "تطاوين" ی تونسه و خێزانه‌كه‌شی له‌وێ نیشته‌جێیه و شوێنی نیشته‌جیبوونی له كیپیك 5 خوله‌ك به‌پێ له مزگه‌وته‌كه‌وه دووره، باوكی كوڕ و كچێكه، یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 3 ساڵانه و ئه‌وی دیكه‌شیان ته‌مه‌نی 10 ساڵانه. له یه‌كێك له ده‌رمانخانه‌كانی كیپیك كاریده‌كرد، ئه‌و شاره‌ی پێش 5 ساڵ كۆچی بۆ كردووه، به‌گوێره‌ی قسه‌ی برایه‌كی به ناوی حه‌سه‌ن كه له رادیۆی IFM ی تونسی قسه‌یكردووه، خه‌ڵكی ناوچه‌ی "نكریف" نزیك له معتمدیه‌ی رماده‌یه و 15 كیلۆمه‌تر له "تطاوين" دووره.
یه‌كێك له كوژراوه‌كان پرۆفیسۆرێكی جه‌زائیرییه
پێنجه‌م كوژراوی ده‌ستی شه‌تره‌نجزانه كه‌نه‌دییه‌كه ناوی ((Abdelkarim Hassane یه و پێش 41 ساڵ له جه‌زائیر له دایكبووه و باوكی دوو منداڵه، یه‌كێكیان ساوایه و پێش 4 مانگ له دایكبووه، ئه‌ویش فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ته له ناوه‌ندی زانیارییه‌كان، ئه‌ندازه‌ی كۆمپیوته‌ری له زانكۆی هواری بومیدین بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له جه‌زائیر خوێندووه.

به ته‌مه‌نترین كوژراوی ئه‌و كوشتارگه‌یه جه‌زائیرییه‌كی دیكه‌یه به ناوی (Khaled Belkacemi ) و ته‌مه‌نی 60 سالانه، مامۆستای زانكۆی لاڤال بووه و خاوه‌نی دكتۆرایه له ئه‌ندازه‌ی كیمیایی زانكۆی (Sherbrooke) ی كیپیك، له زانكۆی "لاڤال" به پله‌ی پرۆفیسۆر له ئه‌ندازه‌ی كشتوكاڵی خۆراكیی مامۆستا بووه، هه‌روه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ئه‌ویش جه‌زائیرییه و ناوی (Sofia Hamoudi) یه، به‌ڵام هیچ میدیایه‌ك ئاشكراینه‌كردووه ئایا منداڵی هه‌یه یان نا.
ئه‌لكسه‌نده‌ر بیسۆنێت ته‌نها كه‌سه به تۆمه‌تی ئه‌و كوشتارگه‌یه په‌نجه‌ی بۆ راكێشراوه، ئه‌مه قسه‌ی پۆلیسه كه پاش 20 خوله‌ك له تاوانه‌كه و هه‌ڵاتنی به ئۆتۆمبێل ناوچه‌كه‌ی جێهێشتووه و ده‌ستگیركراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پیگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی (Le Soleil) كه به زمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌رده‌چێت، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری Mitsubishi) ) یه، كڵاشینكۆفێك و دوو چه‌كی دیكه‌شی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه. وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا نووسراوه" پۆلیس به زوویی گه‌یشتوونه‌ته ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی (Cap Rouge ) شاره‌كه و له كاتی ده‌ستگیركردنیدا ماڵه‌كه‌یان پشكنیووه. تا به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه‌ش نه‌زانراوه چیدیكه له ماڵه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.

ئه‌لكسه‌نده‌ر بیسۆنێت، قوتابییه‌كی زانكۆیه، میدیای كه‌نه‌دی د‌ڵێن هه‌ڵگری "بیروباوه‌ری نه‌ته‌وه‌ییه"، دادوه‌ر تۆمه‌تی كوشتنی 6 كه‌سی داوه‌ته پاڵی و 5 دیكه‌ش كه برینه‌كانیان سه‌خته و هێشتا له نه‌خۆشخانه‌دان. له‌وانه‌یه له دانیشتنی رۆژی 21/2/2017 تۆمه‌تی تیرۆریشی بدرێته پاڵ، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ربچێت كه 80 لێكۆڵه‌ر پێیه‌وه سه‌رقاڵن. میدیای كه‌نه‌دی له زاری لێكۆڵه‌رێكه‌وه رایگه‌یاندووه، دوای 30 خوله‌ك له ئه‌نجامدانی كوشتارگه‌كه خۆی په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه و گوتوویه‌تی خۆم به ده‌سته‌وه ده‌ده‌م.
ئه‌و كوشتارگه‌یه هه‌موو كه‌نه‌دای هه‌ژاند، هه‌ست و سۆزی كه‌نه‌دی و موسوڵمانه‌كانی جوڵاند. (محه‌مه‌د یانگی) سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئیسلامی كه مزگه‌وته‌كه سه‌ر به ناوه‌نده‌كه‌یانه ده‌ڵێت" من و موسوڵمانه‌كان تووشی شۆك بووین، جگه له‌وه هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی ده‌رباره‌ی ورده‌كاریی رووداوی ناو مزگه‌وته‌كه نه‌داو‌ه، هه‌ر بۆیه "العربیه.نت" بۆ ده‌ستخستنی زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی پیوه‌كردووه، چونكه هیچ كه‌سێك ته‌له‌فۆنی مزگه‌وته‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه وه‌ڵام بداته‌وه،كاتیك ئه‌لكسه‌نده‌ر بیسۆنێت هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ش یانگی له مزگه‌وته‌كه‌دا نه‌بووه، به‌ڵام جلێكی درێژی بۆ پاراستنی له باران كردووه‌ته به‌ری و به شیوه‌زاری خۆی هه‌ر هاواریكردووه "الله أكبر.. الله أكبر".